تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمان
(موک.): دامان، دەستەبەری. بە-گرتن: وەخۆگرتن، گرتنە ئەستۆی خۆ. –بوون: بوونەدامان، وەخۆگرتن
دەماندن
دەفاندن،گەشاندنەوەی ئاگر بە مووشەدەمە. –کوورە
دەمانن
دەمانچە
(هەو.): شەش ئاگر، دەبانچە، دەوانچە، چەکێکی گچکە وەکوو گولڵەی پێ دەهاوێژرێ و زۆرتر کارەساتی ناڕەوای پێ ئەنجام دەدرێ
دەمانچە ساز
دەمانچە دروستکار، دەمانچە چاک کەرەوە، جەخسی.-ی: پیشەی دەمانچە دروستکردن و چاک کردنەوەی
دەمانگە(هەورا.):
بەندەمانی(باک)
ساڵی سێزدەمانگ
ساڵێکە سێزدە مانگ بێ بە ئارەوی پێی دەڵێن:(کبیسەالکبائس)
شەڕەدەمانچە
دەمانچە پێکەوەنان، بە دەمانچان شەڕ پێکەوەکردن.
دوودەمان
خێڵ و بنە ماڵەی خانەدان و گەورە، کەس و کار، هۆز،خانەدان،خزمان
دەمدەمان
دەم بەدەمەوەنان