تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەق
هەروەک خۆی، هەر وەک، دەمنی، (هەورا.): پێستەنە.- کردن (ڕۆژ.) قەدکردن. جووان، شەنگ، کچ،کی دەقە: واتە جووانە. قەدی چتی قەدکراو. کەیف، منداڵەکە زۆر بە دەقە. تەوا، لە سابڵاخەوە بە سێ ڕۆژی دەق گەیشتمە سەر دەشت. (زا.) میچ. ئەندازە ، پایە ، نازدار لە دەقی خۆیدا ماوە. گیان لەبەرێکی قەڵەو و بەهێزە، ئەسپەکەت بە- ە. (باک.): سەخت، بەهێز. (باک.): ئێسکی چکۆڵە. ئەنگوستیلەی دروومانێ. جووانی ، شۆخی. ووتوو
دەقا
(ڕۆژ.، هەو.): دەسکەلا، کەللا، جگی گەورە، لەجگێنی و مەڕمەڕێنێدا
دەقاق
شۆ و کالا و چتی چنراو و تەنراو، (نەە.) ئاش، کەتیرە و جیوەی دارانە کە شۆی چتی تەنراو و چنراوی پێدەدرێ
دەقاقدار
دەقدار، شۆدار. –ی: شۆداری
دەقاقدان
شۆدان، ووتووکردن، قەدکردن بەڕێکی و لووسی وبێ گنجی و لۆچی
دەقاقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی . کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. لێدان
دەقاقلی
دەق دراو
دەقاندن
(باک.): خاڵ کوتان، بدەقینە
دەقاندی
دەقانە
(باک.): گوللە
دەقاودەق
دەق، تەق، هەروەک. ڕاستەوخۆو بێ کەم و کووڕی ، پارەکەم بەسەر هەژاراندا دابەش کرد- دەرچوو
دەقبەستن
دەق گرتنی چتی قەدکراو
دەقدان
ڕێکخستن، ووتوولێدان ، مووچاندنەوە. (باک.): خاڵکوتان
دەقداناش
(دەر.) ژووری دانەوێڵە
دەقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی، دووبارە کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. بۆ لێدانی کەسێکیش بەکاردەبرێ، کە ئەمڕۆ نەچییە قوتابخانە دەقت دەدەمەوە
دەقدقاندن
(باک.): قدیلکەدان
دەقدقین
دەقدەق
دەقساندن
(باک.): چاو پۆشی، خستنە پشت گووێ
دەقشکان
ژاکان، گەچران.- دن: ژاکاندن، گەچراندن