تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستڕۆێین
دەستڕۆیشتن،دەستەڵات،ڕاکردن وڕانین ،دەوڵەمەندی
دەستڕێژ
زۆرداردەستەڵاتدار،باڵادەست،گوندار،بەقوون و حوونەر، دەستدار،دەوڵەمەند،ساماندار.
دەستڕێژ
ڕێژنە،ڕێژەو،شێلنگ،تاق وتۆتقی چەکان بەدەستەوبەبێ ووچان،شێلنگی بەردان یاچەکان،تەقاندنی چەند گووللەیێکی بە جارێکی لەلایەن چەندکەسێکەوەبەرەوئامانجێک.ی:شێلنگ کردن.
دەستڕەس
گەیشتنەدەست،وەدەست کەوتن،چتێکەدەستکەوتنی ئاسان بێ.
دەستڕەش
دز،ناپاک،کەسێکەهەرچتێکی لێوەببینرێ یادەستکەوێ بێ فەڕوشووم بێ، دەست ناپیرۆز.ی:دزی،ناپاکی،دەست ناپیرۆزی.
دەستڕەنگین
کەسێکەبەدەستی خۆی پیشەو کرداری جووان بزانێ.
دەستڤالا(باک.)
دەست بڵاو،ڕووت،بێ بەش.یی:دەست بەتاڵی، ڕووتی،بێبەشی.
دەستڤیس(باک.)
دەستنووس،دەسنووس.
دەستڤیسار(باک.)
دەستڤەکر،دەستڤەکەر
دەست بڵاو.
دەستڤەکری
دەستڤەکری،دەست بڵاوی.
دەستک
دەسکی گوڵ و ئیدی.(باک.)دەسکی هەرچتێکی بێ،وەکوو خەنجەر و پێمەرە و ئیتر.
دەستکار
دەستکوت،دەستکرد،دەسکرد،دەسکار،دەسستچێکری، دەسکر،دەستکر.ی:دەسکری،دەستکردی،دەستکوتی.تێداکردن.
دەستکر
دەستکرد.جتێکەبەدەست دروستکرابێ،چتی تایبەتی دروستکراو.
دەستکراوە
برێتییەلە مەردومی دڵفراوانی بەخشەندە.
دەستکرد
دەستکار،دەسکار،دەسکوت،دەسکرد،دەست چێکری. دەسکر،دەسکوت.
دەستکردنەوە
دەستەوەکەری،بەرانبەری،دەست وەشاندن لەشەڕا.
دەستکوتان
خۆنزیک کردنەوە،بەدەست لەچتێکی گەڕان لەتاریکیدا یا کووێرێک،بەدنمەکی،سپڵەیی،ناپاکی.
دەستکورت
هەژار،بێسامان،نەبوو،گردەنشین،بێ باڵ،بێ دەست. کەمدەست،ئاتاج،بارکەوتوو،نەدار.ی:هەژاری،بێ سامانی، نەبوونی،گردینشینی،بێ دەسی،ئاتاجی،کەماسایی،ئاوسەرکەمی، نەداری،ناگوزیری،ناگزووری،کەماسی.
دەستکوژ
باڵندە،ئاژاڵ یا ڕەشەووڵاخ وگامێش وکەڵ وچتی وایە،کە بەدەست بکوژێتەوە،ئێمە.ی فەلان و جوولەکان دەخۆین،بەڵان جوو هی مە ناخۆن.