تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستاڤێن(باک.)
دەستاوێژتن،گرتن،پەلاماربردن.
دەستبار
دەزبار،دەسبار،دووکەس دەست پێک بگرن وباری باوێنە سەر دەستیان بۆ بارکردن.
دەستباز
کەسێکەزۆرحەزلەگەپ وگاڵتەیێک بکات،کەبەدەست ئەنجام بدرێ،دەستواز.ی:گەپ وگاڵتەکردن بەدەست،دەستوازی
دەستبرا(باک.)
دەستەبرا.تی(باک.)دەستەبرایەتی.
دەستبزێو
بزۆز،سەربزێو،سەرکێش.ی:بزۆزی،سەربزێوی، سەرکێشی.
دەستبووری
کەسێکە کەهەرقسەی هەبێ وکردەوەی نەبێ.
دەستبوون
مەبەس لەدەس ڕۆیشتن ودەستەڵاتەوەکوودەڵێن؛یاخوا هەرگیززۆرداردەستی نەبێ.بەشداربوون،هەرامەدەستی هەیەلەم کارەدا یادەستی کەرێتی هەیە.
دەستبڕ
دەسبڕ،قۆڵبڕ،ساختەچی،هەڵخەڵەتێن.
دەستبڕان
لەکاروفەرمان بوونەوە.بێ بەهرەبوون،ناهومێدبوون،دوور کەوتنەوە،تەفرەدان،فریوخوواردن،خچان،خەڵەتان.
دەستبڕاو
دەسبڕاو،قۆڵشکاو،تەفرەدراو.
دەستبڕی
دەستبێین.
دەستبڕین
دەست بەتیغ بڕین،دادۆشین،لەخشتەبردن،تەفرەدان، وۆڵشکاندن،تاودان،خچاندن.
دەستبێن(موک.)
گوریس یاپەت یاشریتێکەبەشەوشووان لە شەوێنیداسەرێکی لەباسکی خۆی وسەرەکەی تری لەئاژاڵێکی قەڵەو دەخات ودەنووێ بۆئەوەی کەگورگ بۆیان بێت ئاژەڵەکان دەڕەونەوە و شووانەکە وەئاگادێت.
دەستبێنک(سور.)
دەست پێچەک،دەسترازەی لانکێیە.
دەستجەم(ئەردە.)
تێکڕا،گشتی.
دەستخان(باک.)
دەستخورێنە
گەزگەزۆک،گەزگەزک.
دەستخۆر
پڵاووهەمووجوورەچێشتێکە،کەنەزۆرتوندونەزۆرشل بێ.
دەستخۆش
دەستخۆش،ئافەرین،خۆشبی،قوربان،گاووگەردوون.
دەستخۆشانە
بەخشش،خەڵات،کەبدرێ بەکەسێکی لەبەرانبەر کارێکیدا.