تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرمانک
(باد.): دەرمانگەرم٬ ئیسیوەت٬ ئاڵەت
دەرمانکردن
تیمار و چارەی نەخۆش و برینداران کردن
دەرمانکوت
بە برینێک دەکوترێ کە زۆر زووزوو لەسەر یەکتری دەرمان کرێ یا چاوێکی کە زۆری دەرمان تێکرێ–ی پێدەڵێن. کەسێکە پیشەی هەر بارووت کوتان بێ
دەرمانکەر
دەرمانکار٬ پزیشک
دەرمانگە
دەرمانخانه٬ شووێنێکە دەرمانی تێدا دەفرۆشرێ
دەرمانگەر
دەرمانساز٬ کەسێکە دەرمانی بگرێتەوە
دەرمانگەرم
(هەورا.): ئاڵەت٬ (باد.):دەرمانک٬ ئیسیوەت(هەو.) بیبار
دەرمانگەری
دەرمانسازی٬ دەرمانفرۆشی٬ دەرمانچێکەری٬ خەریک بوون بە دەرمانگرتنەوە
دەرمانۆشلۆکەردەی
(هەورا.): دەرمانی شل کردنەوە
دەرمانۆگیریای
(هەورا.): دەرمانی گیری
دەرمانی خۆش بوونەوە
(شفا.): نۆژداری
دەرمانی شل کەردەیۆ
(هەورا.): دەرمانی شل کردنەوە
دەرمانی هەژار
دەرمانی ڕشانەوە٬ ڕشێنەوە
دەرمانی ڕەوانی
دەرمانی زکچوواندنێ
دەرمانی گیر
دەرمانی گیر و گرفت
دەرماڵ
(ئەردە.): دادگا٬ سەرا٬ (دەر.): پێشدەرگا٬ پێشدەرگانە٬ خانووبەرە
دەرماڵی
کارو بەرخێک و گوێلکێک بەهۆی درەنگ لەدایک بوونیەوە لە ناو ماڵا بەخێوبکرێ٬ خانەزا و نەکرابنە ناو کارەگەل یا بەرخەگەل یان گووێلکەگەلانەوە
دەرمێو
مێوی هەنگووینی
دەرمەجێڵ
(ئەردە.): دەرمەنجەڵ