تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرزە
(فە.):دەرزی٬ (هەورا.): کۆمەلەیێک لە لۆ
دەرزەن
دەرزن٬ (هەورا.): دەرزی٬ دەرزەن(کوری نیە) مەبەس لە دەستەیێکی دوازدە دانەییە
دەرس
(ع.):وانە
دەرسۆک
(باد.):دەستەسڕ
دەرشۆ
(باک.):کووپەڵە٬ (زا.)شاڵی کاسەو کەوچکان
دەرف
(باک.):سەرڕا٬ سەربار. مرۆڤایەتی٬ جووامێری٬ بێ-: بێ ویژدان٬ ئامرۆ
دەرفرتاندن
دەرپەڕاندن٬ دەرهێنان
دەرفزە
(موک.):پسکه٬ دەردێکە وەکوو هەلامەت تووشی ووڵاخ و ماڵاتان دێت٬ کە قالۆری گیای دەرفزەی لە ملی کەن چاک دەبێتەوە
دەرفلج
دەلینگ. دەرقاچێ (هەورا.): دەلینگ
دەرفە
دەرفە
(باک.٬زا.):دەرەو٬ چوونەدەرەوەی چت لە شووێنێک
دەرفەت
(باک.):دەلیڤ٬ کەلێن٬ کەلەبەر٬ هەڵکەوت٬ بەرکەڤ٬ (باک.):پێلیسک. کەیس٬ چەخش٬ مەیدان٬ هەل. –بوون: پێکران٬ پەرژان. لەدەستهاتن٬ بە-گەیشتن: پێڕاگەیشتن٬ پێگەیشتن
دەرفەنگ
(باک.):دەرخۆنە٬ سەرپۆش
دەرقیتک
(باک.):ئێسکی سەر کڵاوەی ئەژنۆیه٬ کەشکەژنۆ
دەرقیل
(باک.):پایه٬ پشتیوان٬ چاکڵ
دەرقەل
(باک.):پارچه٬ کوت٬ نوخته٬ جێگا
دەرلنگ
(باک.کە.):دەلینگ
دەرمال
(باک.):کارەکەر٬ قەرەواش
دەرمالکری
(باک.):ووڵاخ و ئاژاڵی دابەستراو
دەرمالە
(باک.):ووڵاخ و ئاژاڵی دابەستراو٬ دابەستە