تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەردەپیسە
موو٬ جوورە قوونێرێکی پڕژان و ژووارە زۆرتر لە قامکی مرۆڤان دێت٬ دەردێکی بەژان و پیسه٬ کولکی سۆتنێ٬ کولکە پیرۆزە.
دەردەکورتان
(خۆ.کۆ.):فێ٬ خوو٬ گەشکە
دەردەکۆپان
(هەورا.): گووێ ڕەپه٬ ملەخڕە٬ دەردێکی گرانە تووشی مناڵ دەبێ لەتاوان کەف دەچێنی و چنک قژدەکاتەوە
دەردەگا
دەردێکە هەر ڕەشەووڵاخێک بیگرێ لەگەڵ ڕیخی کوتە گۆشت دێتەدەرێ
دەرز
تەرک٬ قەڵەشت٬ تیک٬ درز. (ع.): دەرس٬ وانە. (باک.):درز٬ قەڵەشت
دەرزاندن
(باک.):وورد کردن٬ شکاندن٬ دڕاندن٬ بدەرزینە
دەرزاندن
(دەر.):دەرزیدان
دەرزدان
دەرزن
(دەر.): دەرزی
دەرزکردن
درکیان٬ ئاشکرابوون
دەرزی
ئاسنێکی باریکی نووک تیژە و کوندارە بۆ دروومان٬ (هەورا.): چەنی٬ دەرزە٬ (فە.٬دەر.): دەرزەن. مرازێکی دروومانێیە٬ کونی دەرزیی:سۆما. جوورە خشڵێکی ئافرەتانەیە. مەبهس لە ئانپۆلە. دەرزی پینەچییان: دلیوان. (باک.):دڕاو٬ قەڵەشاو
دەرزی ئاژن
بەدەرزی کوتانی شووێنێک لەلەش
دەرزی بەرکۆژە
(موک.):دەرزیلەیێکی سەرخڕە سینگی سیخمە و کراس و کەوای ژنانی پێ قایم دەکرێ
دەرزی دان
چەندان٬ (هەورا.): چەنیدان. (دەر.): دەرزندان٬ (باک.):دەرزیدانک٬ (هەورا.): چەنیدان٬ کۆردەرزی٬ چتێکی کولۆری باریکە دەرزی تێدەخرێ
دەرزی دانە
(دەر.):درزیله٬ (خۆ.): مام دەرزیله٬ (باد.): پێ لەقلەق٬ گیا٬ گیایەکە لەسەر لقەکانی گولی سووری وورد دێنێ لایەکی لاسکە کانیشی سوورە و لایەکی تری شیینه٬ کە گوڵەکە وەری کیفی گوڵەکە وێک دێتەوە چتێکی باریک و درێژی وەکوو تەبەنەی دەردەکات
دەرزی لەرزانە
(ئەردە.): شانەیێکە لەسەر دەدرێ و مووی سەر بەوی ڕێک دەخرێ
دەرزی وەشانن
دەرزی لێدان٬ شرینقەو ئەنپۆل لێدان
دەرزیدانک
(باک.):دەرزی دان
دەرزیلۆکە
گیایەکی بەهارییە بەرێکی دێنی وەکوو دەرزی وایه٬ دەرزیلە.
دەرزینە
جوورە دەرزیێکە لە ئێخە و بەرۆک دەدرێ٬ کووهدەرزی٬ دەرزیلۆکە