تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرخووارد
هاوشان و هاولف: وەکوو دەڵێن زارا-ی دارا نیە. هاوشان٬ هاوزێ٬ هاولف٬ دەرخورد.
دەرخووارددان
پێ خوواردنی چتێک بە یەکێک بەزۆر٬ ووردە ووردە تێوەردان و تێکەڵکردنی چتێکی وورد لەگەڵ چتێکی شل٬ ئاردەکەی دەرخوواردی سەمەنیەکەدا
دەرخووانە
(کە.): پنە
دەرخوون
(باک.):دەرخۆنە
دەرخووین
(باک.):دەرخۆنە
دەرخووینک
دەرخۆنەی دار
دەرخک
(باک.):قەڵەم٬ پەل٬ داری چکۆڵە
دەرخەر
وەدەرخەر٬ دەرمانێکی گیراوەوەیە لەوێنەگەرێتیدا کە لە پێشدا وێنەی تێدەخرێ ودەری دەخات٬ واتە وێنەکەی دەردەخات٬ خۆدەرخەر٬ ئەو کەسەیە بە خۆی دەفشێ و خۆی ڕادەنێ
دەرخەل
(گەر.):ساختەکار٬ فێڵباز
دەرد
ژان٬ دەر٬ ئازار٬ نەخۆشی٬ ئێش٬ پەرۆش٬ دژواری٬ بەدبەختی٬ -کێشان: ئازاردیتن٬ -ێ تەبینم: یا خووا تۆ بەداخەوە نەبینم. –ی بێ دەرمان: (باک.): کووڤان٬ نەخۆشی کوژنده٬ -ی دڵ٬ - ی چیکڵدانە:ناڤێش
دەرد دامرکان
کفت و کۆی ئێش و ئازارنەمان
دەرد دامرکێن
ئارامی دەر
دەردامرکاندن
دەردان
بۆ گەل و گشتی دردان بە کار دەبرێت٬ پەیدا بوونی ئاوڵە و سوورێژە چتی تر لە لەشی زیندەواران . دەڵاندنی ئاو لە کووپە و چتی گڵێنە. ئاودەردان: ناوهەڵێنجان لە حەوز یا جێگایانی تر٬ پاک کردنەوە٬ دەرکردنی لق و پۆپی سەوزایی٬ مێوەکە چرۆی دەرداوە. خاوێنکردنەوەی بیر و چاڵ و چاڵاوان و شووێنی تر.
دەردانک
(باک.):جۆرێکە لە پارچە و تنراو پەنیری تێدا ووشک دەکرێتەوە
دەرداوی
چتێکە کە دەردێکی پێوەبێ
دەردمردە
گیانداری لاوازی لە مردن
دەردمەن
دەردمەند
دەردناک