تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەربوون
چوونەدەر٬ درکەوتن٬ وەدیارکەوتن. دەربوونی برین و ئاوەڵە بوونی برین و قوونێر و چتی تر و فیچقە بەستنی خووێن و کێم و هەوا.
دەربوونە
کۆڵانێکی تەنگەبرە٬ کەدەرنەچێ
دەربڕین
درکاندن٬ دەرخستن٬ ئاشکراکردنی چتێک کە لە دڵتدا شاردبێتەوە. دەنگ بڵند کردن.
دەربک
(باک.):شەمچە٬ لێخڕێنە٬ (زا.):دارێکی گچکەیە کولۆرد بارووتی تێدەکرێ بۆ هەڵگرتن
دەربیجە
ڕۆچنە لە دەرگا و پەنجەرەدا
دەربێن
(ئەردە.): دەم بێن بۆ جەواڵ و خیگە
دەربەدەر
شلەودەر٬ ئەوداڵ٬ هەڵەتە٬ وێڵ٬ هەڵوەدا٬ ئاوارە٬ ڕەهنده٬ سڕگوم٬ سەرگوم٬ هەتەر٬ سەرگەردان. –بوون: ئاوارە بوون. –کردن: ئاوارەکردن. –ی: ئەوداڵی٬ ئاوارەیی٬ هەتەرەیی
دەربەس
دەربەست٬ تێکڕا٬ گشتی٬ هەمووی٬ سەرجەم٬ دەربەسە
دەربەست
کەسێکە بە تەنگ چتێکەوە بێت. گشتی ٬ هەمووی٬ سەرجەم٬ دەربەسە. (باک.):دەربەند٬ مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگەوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەروەند. –بوون: بەتەنگەوەبوون٬ ژخووەڕاکرن بار. –نیە: بێ باکه٬ باکی نیه٬ پەکی نیە
دەربەست
خانووێکە بە تەواوەتی بە کرێ بدرێ٬ دەربایست٬ دەربەست٬ بەتەنگەوە. –یی: دەربایستی
دەربەسە
(ئەردە.): دەربەست
دەربەنجەڵە
دەرمەنجەڵە٬ چەپەر
دەربەند
دەربەست. (باک.):مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەربایست. خڕتنگ٬ دەروەند٬ گەروویەکە کە بە نێوانی دوو گرد یا دوو کێواندا تێکشێ و ڕێگایەکیش کە بە شووێنێکی تەنگەبەردا بڕوات- ی پێدەڵێن٬ سترینگە. تەنگەبەرەیێکی خاک و ووشکانییە کە ل نێو دووئاواندا وەتەنگ هەڵاتبێ یا دووکێواندا. دەربەندی تیرەیێکە وێدەچێ لە خێڵی مام کوڕان و زەنگەنە بن٬ سێ دێیان هەیە لەلای کۆبە کە ئەمانەن: ئۆمەرگونبەت. سێگردکان. کتنی لەله٬ ئەم دێیانە ڕێگای شەش کەژمێران بە پێیان لە شاری کۆیە دوورن٬ هەندێکیش لەلایان وایە کە دەربەندی لە تیرەی شێخ بوزەینیانە کەلەو بەری بادینانیش هەن٬ بەڵان ئەوەی کە هیچ گومانی تێدا نەبێ هەستیاری پایە بەرز حاجی قادری کۆیی٬ کۆیی نەبووە و دەربەندییە
دەرتەقێن
ئاسنێکە بەدەرگاوە دەخرێ بۆ لە دەرکە دانێ٬ دەرکوت٬ دەرگاکوت
دەرتەنوور
دەرخۆنەی سەرتەندوورێ
دەرجاو
(زا.):دەستەسڕ٬ (باک.):خاوڵی
دەرحەسین
(باد.):خلیسکان
دەرخ
(باک.):پنچک٬ داوی کورت٬ چکۆڵەی چەقیو
دەرخستن
ئاشکراکردن٬ ساخکردنەوەی چتێک. دەربڕین٬ دەرێخستن٬ خستنەدەشت٬ داشکراکردن٬ بەرزایی٬ (باک.): وونارا٬ وەرزین٬ هەڵڕشتن٬ فڕێ دان٬ دووراوێژتن. –ی ئاوو چتی تر: دەردان٬ هەڵێنجان٬ وەدەرنان
دەرخورد
هاوشان٬ هاوزی٬ هاولف٬ دەرخووارد٬ دارا –ی سەرهەنگی نیە