تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرپەڕاندن
ڕاپەراندن٬ وەدەرنان٬ دەرکردن٬ دوورخستنەوە٬ چتێک لە شووێنێکیدا بەزۆر. زەقکردنەوەی چاو یا قوتکردنەوەی ئەندامێکی لەش. سا چاو بێ یا مست و شووێنێکی تربێ
دەرپەڕانن
دەرپەڕین
ڕاپەڕین٬ غاردان بە تاو٬ بەلقاندن٬ دەرچوونی چتێک لە شووێنێک٬ لەپڕێکا چوونەدەرەوە٬ دەرکەوتن
دەرپەڕیو
ڕاپەڕیو٬ چتێکە لە شووێنێکی دەرچووبێ
دەرپەڕێن
ڕاپەڕێن ٬چوونەدەر
دەرچوو
دەربازبوو٬ لجێ چوو٬ لەگەچوو٬ دەرهاتوو٬ لەترس دەرچوو
دەرچوون
دەرباز بوون بەتوندو تۆڵی. تەقینی چەک لە خۆیەوە.چوونەدەر٬ دەرهاتن٬ دەرکەوتن٬ پێ یا دەست لە جێ چوون٬ لەگەچوون. پوختە و قاڵبوونی هەندێ چت یا مرۆ. هەڵاتن٬ تێ تەقاندن٬ تەقین٬ ڕزگاربوون.قوتاربوون. لەکێشە و ڕووشە و گێچەڵ و کاروباران . چوونەدەر٬ وەدەرکەوتن٬ دەرکەفتن٬ (هەورا.): بەرشیەی٬ دابڕان٬ ژێ بوون٬ ڕووان٬ سەرهێنانە دەرێی سەوزایی
دەرچک
(باک.):ئاستانه٬ پێشدەرگانه٬ جێگای قۆندرە لێداکەندن٬ (زا)ژێردەرگا
دەرچینە
قەرتاڵە٬ تریان
دەرچەڕانن
دەرکردن٬ وەدەرنان
دەرڕۆیین
دەرکەوتن٬ چوونەدەرەوە
دەرک
دەر٬ دەری٬ و بەر٬ بەرە٬ (فە.): درانه٬ دەرگە٬ دەرگا٬ دەرکە. – پێوەدان: دەرگالێکنان٬ (کە.): زارکی دۆدانە و ئیترە
دەرکران
ڕاونران٬ دوورکەوتنەوە٬ ڤەورین٬ قەوتین٬ خورمین
دەرکردن
کردنەدەر٬ کرندەر٬ بدەرکرن٬وەدەرنان٬ جەلیاندن٬ دەراندن٬ دەرپەڕاندن٬ دەرکرن٬ تۆراندن٬ دوورخستنەوە٬ دەرخستن٬ لەدستدان٬ لە دەستچوواندن٬ پاسدان٬ قەوراندن٬ دەربازکردنی چتێکی قاچاخ٬ ئاوڵە ٬ سوورێژە٬ سەر لێ -: لێزانین٬ دەرهێنان٬ زانین٬ دەر ووردن. –ی برین: زارکردنەوەی برین. جیا کردنەوەی مووچە خۆر لە کارو بارەکەی وەدەرنان٬ ڕاونان٬ کردنەدەرەوە. سەرلێ دەرکردن٬ تێگەیشتن٬ وێکەوتن
دەرکردە
ئەو نووسراوانەیە کە ژمارەیەکی تایبەتی دنێردرێ بۆ ووڵاتێکی تر یا لە فرمانگەیێکەوە دەنێردرێ بۆ فەرمانگەیەکی تر. ئەو بەروو بوومەیەکە لە ووڵاتێکی تر دەنێردرێ بە بازرگانی
دەرکوودوو
دەرکۆدەرکۆ
(گەر.): (هەو.)دەرۆزەکەر٬ (هەورا.): لەتەچن
دەرکۆدەرکۆیی
(گەر.): درۆزەکەری
دەرکێشان
هێنانە دەرەوەی چتێک لە چتێکی تر بەزۆر٬ دەرهاووردن.