تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرهێنان
دەرهانین،(ڕۆژ.)دەرهاوردن،دەرێنان،دەرانین،دەرفرتاندن، (باک.)بەرهسکردن،جەلیاندن،هێنانەدەر،ئاولەچاڵاو-:هەڵێنجان،هێلکە-: هێلکەدەرهاووردن،زانین،پەی پێ بردن،سەرلێ دەرچوون،سەرلێ دەرکردن.
سماق دەرهێنان
مەبەس لە ئازاردانی زورە بە یەکێک.
قسە دەرهێنان
قسە دەرهاووردن٬ دەرهێنانی قسەیەکی پەنهانی لە یەکێک بە فێڵ
جیقدەرهێنان
هەناو دەرهێنان لە ئەنجامی خستنە بەر قورساییەوە
سەردەرهێنان
سەردەرهاووردن