تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەردی بێ دەرمان
دەردی کوژندە٬ دەردی کاری
دەرمان
داڕوو٬ چتێکە بۆ چابوونەوەی بدرێ بە نەخۆش٬ بارووت. –کردن: تیمار کردن٬ -ی تفەنگێ: باڕووت ٬ -ی زگچوونێ: دەرمانی ڕەوانی٬ -ێ کەوێ: دەرمانی خووێن راوەستاندنێ٬ -ی گەرم: ئیسیوەت
دەرمان ئەرمانای
(هەورا.): چارەنامە
دەرمان شل کەردەیۆ
(هەورا.): دەرمان شل کردنەوە
دەرمان وورش
(هەورا.): دەرمانفرۆش. - خانە (هەورا.): دەرمانخانە
دەرماناوی
(هەورا.): دەرماناو
دەرمانخانە
کۆگای دەرمان
دەرمانخووار
دەرمانخووارد
کەسێک ژەهری درابێتێ
دەرمانخوواردن
دەرمان دەر خووارددان
دەرمانخوواردکردن
ژەهر دان بە کەسێک بۆ کوژتنی
دەرمانخوواز
چاوێکە کەبێشێ و پێویستی بە دەرمان هەبێ. –ی: پێداویستی بە دەرمان
دەرماندار
نەخۆشەوان. –ی : نەخۆشەوانی
دەرماندان
سنووقی شووشەی دەرمان فرۆش
دەرمانداو
دەرمانداوکردن
دەرمانساز
دەرمان چێکەر٬ دەرمانفرۆش٬ دەرمانگەر
دەرمانسازخانە
دەرمانخانه٬ دەرمانگا
دەرمانسازی
دەرمان چێکەری٬ دەرمانفرۆشی٬ دەرمانگەری
دەرمانفرۆش
کەسێکە دەرمانی بفرۆشی
دەرمانچا
(هەو.): تۆچا٬ چای ووشک. –یی(هەو.) تۆچا٬ چای ووشک
دەرمانک
(باد.): دەرمانگەرم٬ ئیسیوەت٬ ئاڵەت
دەرمانکردن
تیمار و چارەی نەخۆش و برینداران کردن
دەرمانکوت
بە برینێک دەکوترێ کە زۆر زووزوو لەسەر یەکتری دەرمان کرێ یا چاوێکی کە زۆری دەرمان تێکرێ–ی پێدەڵێن. کەسێکە پیشەی هەر بارووت کوتان بێ
دەرمانکەر
دەرمانکار٬ پزیشک