تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرب
(باک.):نۆبه٬ نۆره٬ بەخت٬ ناوچاوان٬ (گەر.هەو.): بڵ٬ میوەیێکە ڕووکاری دەرەوەی ساخ و ناویشی ڕزی بێ. بۆ مرۆیانیش بە کار دەبرێ
دەربات
(زا.):هاوشان لە هێز و تووانادا
دەرباخەڵ
(ڕۆژ.):باخەڵ٬ باغەڵ
دەربار
سەراپەردە٬بارەگا٬ دەربارە
دەربارە
(ڕۆژ.): لەڕاست٬ لەبارەی٬ لەلایەن
دەرباز
ڕزگار. –بوون: پەڕینەوە٬ دەرچوون لە تەنگانە و گێچەڵان یا لە ئاوان و شووێنان٬ ڕزگار بوون. –کردن: پەڕاندنەوە٬ ڕزگار کردن
دەربازگە
ڕزگارگه٬ شووێنێکە مرۆی لێ دەرباز و ڕزگار بێ
دەربازۆک
(باک.):بازگه٬ جێگایەکە مرۆ بە بازدان بتوانێ بەسەریدا بپەڕێتەوە
دەربازە
دەرباس
دەرباسبوون
دەربازبوون٬ ڕزگاربوون٬ تێ پەڕین٬ پەڕینەوە
دەرباسکردن
دەربازکردن٬ ڕزگار کردن٬ تێپەڕاندن
دەربایست
دەربەست٬ باکدار. –ی: دەربەستی٬ باکداری
دەربردن
دەرەقەتهاتن٬ ڕزگاربوون٬ ژیان٬ قوتاربوون٬ هەڵکردن٬ گوزەرانکردن٬ دەربوواردن. درکاندنی چتێک کە لەدڵدا شاردرابێتەوە
دەربست
(باک.):دەربەستە
دەربستڤان
(باک.):مێوبڕ
دەربن
(هەورا.): دەربەند٬ (ئەردە.): قوڵفە و هەنگڵی چتی
دەربوواردن
هەڵبوواردن٬ دەربردن و فڕێدانی چتێک لەناو چەند چتێکی تردا: لەنووسینەکەت دێڕێکت دەربوواردوە
دەربوون
چوونەدەر٬ درکەوتن٬ وەدیارکەوتن. دەربوونی برین و ئاوەڵە بوونی برین و قوونێر و چتی تر و فیچقە بەستنی خووێن و کێم و هەوا.
دەربوونە
کۆڵانێکی تەنگەبرە٬ کەدەرنەچێ