تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەبا
(باک.):دەجا٬ با٬ بڵا٬ -بڕۆین: بابڕۆین٬ مرازی هاندان دەخرێتە پێش کرداری تێڕاخوڕینی ئامادە و بزر٬ بۆ کاتی ئامادە لە مەولا و ڕابردوو٬ - بچێ٬ -چووبا
دەباخ
(دزە.): تێشوو٬ (خۆ.دزە.): بۆنگ٬ چەرمچی٬ چەرمگەر. - کردن: پوویین
دەباخ خانە
دەباخانە
دەباخ خاه٬ شووێنێکە کەوڵ و پێستی تێدا دەباخ دەکرێ.
دەباخدان
خاراندنی کەوڵ و پێستەیە بە هۆی جەوت و مازووەوە
دەباخچی
کەسێکە کەوڵ و پێستەی دەباخ بکات
دەباخکردن
دەبار
(باک.):ئاماده٬ ڕێک و پێک٬ - بوون: ئامادە و ڕێک و پێک بوون. –کرن: ئامادەو ڕێک و پێک کردن
دەباشیر
چتێکە بەڕەنگ وەکوو شیری و لە گێچی دەچێ٬ لەسەر تەختەی ڕەش پێی دەنووسن
دەباغ
دەبان
(باک.):دابان٬ دەببان٬ جوورە تیغێکی باش و جەوهەردارە خەنجەر و شیری لێ دروستدەکرێ. (باک.): قایم
دەبانچە
(هەورا.): دەمانچ. (باک.) ئەو دارەیە پێی لەتەپڵ و دەهۆڵ و دەفەی دەدەن
ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەند باراش بەخۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی قووڵکە دەکات
بادەبادە
پیرۆزبێ
بەردەبار(باک)
داهێنەر، ئاگادار، ئەندازەگر، ئەندازەناس، ئەندازیار، (زا) پیاوی ژیر کەسەری لە هەموو چتێک دەرچێ
بەردەباران
کوچک باران، سەنگەسار، سەنگباران، بەردفڕێدان، بە زۆری بۆ یەکێک یا یەکێک بە بەردان کوژتن و کۆمایەک بەرد لەسەر گۆڕەکەی کۆ کردنەوە._کردن: بەبەردان داگرتن
بەردەباری(زا)
ڕێئۆنی، (باک) ئاگاداری، ئەندازەگری، ئەندازەناسی
بەردەباز
بەردێکە لە نێو ئاوێدا سەری لە دەرەوەبێ بەسەریدا باز دەدەن و دەپەڕنەوە، پردەباز، بهۆز
جندەباز
جننەباز، پیاوێکە بە شووێن ئافرەتی جیزدا بخولێتەوە
جندەبازی
جننەبازی کردن
دێوەدەبانی
(کە.): گیایەکی ووردە و لکەکانیشی باریکن، سەلکیشی وەکوو کارگییە
دەردەباریکە
ئاز٬ نەخۆشی سیل٬ ئازاری سی٬ ئازارەباریکه٬ دیق
پەردەباز
(باک) بهۆز. (دەر) بەردەباز، پێ بازگ، بازگە، چەند بەردێکن بەڕێزەو کەمێک لێک دوور لە نێو ئاوێدا دادەنرێن، کە سەریان دیار بێ بۆ ئەوەی بۆ پەڕینەوە بە سەریدا بازبدەن
پەردەباز(دەر)
پردەباز، بەردەباز