تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کێلەندی (زا.)
جۆرهداسێکی گەورەیە بەهەر دوودەستان دەگرێ و دروێنەی پێ دەکرێ.
کەدی
(باک.باد.):کەوی٬ ڕام٬ -بوون. –کردن
گاڤادی
گدی
بۆبانگکرنی بزنان بەکاردەبرێت.ڕەزیل.بێ سەروپێ.ـــ کرن:ڕڤەکرن.ـــ یی (باد.)ڕۆڵه٬بۆشکاندنەوە بەکاردەبرێت.
گردی
خڕی ٬ کۆکراوەیی٬ گشتی ٬ تەواوی.
گوردی بەش (هەر.)
بزنێکە گوێیەکانی شۆڕبێ ٬ڕووی چەند خەتێکی گوردی سپی تێدا بێ و لەشی ڕەش بێ یا نێوچاوانی سپی بێ.
گوردی سپی (هەر.)
بزنێکە گووێیەکانی شۆڕ و سەڕ و لەشی سپی بێ.
گوردی سۆر (هەر.)
بزنێکە گووێیەکانی شۆڕ و سەڕ و لەشی سپی بێ.
گوردی شین (هەر.)
بزنێکە گووێیەکانی شۆڕ و سەڕ و لەشی سپی بێ.
گوردی شین بەش (هەر.)
بزنێکە گووێیەکانی شۆڕ و سەڕ و لەشی شین و نێوچاوانی سپی بێ.
گوردی مز بەش (هەر.)
بزنێکە گوێیەکانی شۆڕ بێ وە دەم و لووتی سپی بێ.
گوردی پۆش (هەر.)
بزنێکە گوێیەکانی شۆڕ و سەر و لەشی سپی بێ .
گوردی ڕەش بەش (هەر.)
بزنێکە گوێیەکانی سۆڕ بێ و لەشی ڕەش و نێوچاوانی سپی بێ.
گوردی ڕەش(هەر.)
بزنێکەگوێیەکانی شۆڕ و سەر و لەشی سپی بێ.
گوردی کار بەش (هەر.)
بزنێکە گووێیەکانی شۆڕبێ و گچکە بێ و ڕەش بێ ٬ بەڵان ناوەندیان زەرد بێ.
گوڵەداودی
گوڵێکی بۆنخۆشی پاییزییە و قاوەیەکی مەیلە و سوورە.
گۆردی (شن.)
هێز٬ تین ٬قووڵ٬ (هە.) نیشانەیەکی بزنانە٬ بزنی کوێ شۆڕە.
گەبری کوردی (موک.)
جوورە گۆرانیەکی کوردییە.
گەردی
هۆزێکە لە گەرمێن و لە باکووردا هەیە.
گەندی
پیسی٬ پیسکیری٬ خراپەکاری.