تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیوان
کۆڕ، کۆمەڵە، جڤات، (باک.): دیڤان، دیوەخان، دیواخان، دائیرە، میری، حکوومەت، دیوەخانە، دیوانخانە، -ی پادشا و میران، دیوانی بووێژان: پەرتووکی تایبەتی هەستیارێک
دیوانخانە
دیوان، دیواخان
دیواندڕ
مرۆڤی دمڕاست، دمهەراش
دیواندیوکردن
هەڵگێڕانەوەی چت و ئەمدیوەو دیو پێ کردنی
دیواندێو
پشتەوڕوو،هەڵگێڕدراو
دیواندێوکردن
دیواودیوکردن
دیواندەر
دیوانسەرا
نێردیوان
نەڕدیوان٬ (دزە.): پێ بلقه٬ (پژ.): سەردووک٬ (بابا.): پەیژه٬ پێ پییلکە
نەردیوان
(باڵ.):پێ پلەکان٬ پەیژه٬ پاپیلکه٬ (هۆرە.)پەرییز٬ پاچیینه٬ (ڕۆژ.): پاپاچیینە. پەیجه٬(ە.):سردی٬ (قەرە.) پێ پەیژه٬ پێ پیلکه٬ (ژا.) سترد٬ (زی.): سترده٬ (باک.لک.): نەردەوان٬ پییسی برک٬ (باک.): مەردیوان٬ (ە.دزە.) میردەوان٬ (ئامێ.) پرییسکه٬ (وا.) نەردڤان. – دوومەر: (باک.): پێگەە