تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆشاوی
جوورە ترێیەکی سپیی درێژکۆڵەی زۆرشیرینە. چتێکە ڕەنگی وە دۆشاوی بچێ
دۆشاڤ
(باک.): دۆشاو
دۆشتن
دۆشدامان
دۆشداماو
کەسێکە دامابێ و بیر لە چتێک بکاتەوە
دۆشراو
مێیینەیەکی گیانداری بە شیرە، کە شیرەکەی دۆشرابێ، دۆشیاگ
دۆشک
(ئەردە): دۆشەگ
دۆشکەڵە
دۆشیاگ
(ئەردە): دۆشراو
دۆشیدەنی
دۆشەنی، دووشا، ئاژاڵ و ڕەش ووڵاخی شیردار
دۆشین
دادۆشين، شيردةرهێنان لە گووانی شيردار،دەست بەگووانداهێنان،لێ بردنەوە، پارە و كەل و پەل بةچاپلووسي و زمانلووسي لة كةسێك ئەستاندن
دۆشەنی
ئاژاڵ و ڕەشە ووڵاخی شیردار، کە بۆ دۆشین بەکاردەبرێت
دۆشەک
(هەورا.): دۆشەگ
دۆشەکە
(هەورا.): دۆشەگ
دۆشەگ
دۆشەگەڵە
دۆشەگی گچکەیە تەنها بۆ لەسەر دانیشتنێ بەکاردەبرێت
دۆعا
نزا،نزوولە. ئەفسوون، جادوو،نشتوو
دۆغاو
دۆخاو،بە هەردوو واتا
دۆغرەمە
خوواردەمەنیەکە لە ماست و خەیاری ئەنجنراو دروستدەکرێ
دۆغەوا
دۆخەوا،دۆکوڵیو