تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆدۆ
(باک.): زۆزۆ، دوو دوو، ناوی مرۆڤێکی ڕاوکەر و ناودارهپێشینیان لە سەریان گوتووە.بارام وەک دۆدۆمێ قوڵنگڤانە
دۆدی وبۆدی
(موک.): تەشقەڵە
دۆر
(باک.): نۆبە، نۆرە، دەهۆڵ
دۆراخ
گیایەکە بە تۆو دەچێنرێت و گەڵای وورد و بۆنخۆشە لە ناو کفتە و دۆ و تۆراغی دەکرێ بۆ بۆنخۆشی.( ڕەوا.): هۆ و مایەی ناوی تۆراخیش هەر لەوەیە، کە دۆراخی تێدەکرێت
دۆربەند
(باک.): چووارچێوە
دۆرمەدۆر
(باک.): چوارکەنار
دۆرنج
قورمی خانوو
دۆرژنگ
قورمی خانوو، تۆز و دووکەڵی دیوار و بنمیچانە، کە شۆڕ دەبێتەوە
دۆرک
(ئاک.):کولڵێرە
دۆرکا
(باک.): ئێلێکی کوردە لە ناو ئاشیتا لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلوویە
دۆری
(کۆ.): دۆریە، گیایەکی پەلک پان و گوڵزەرد و ووردە بە تۆپ دەری دەکات و دەشخوورێ، وەکوو ڕێواس وایە نێوەکەی کلۆرە
دۆریخە
(هەو.): گۆڵەی دەرکێ. (خۆ.، باد.): جۆگەلە ئاوێکە لەنێو تووتن و بێستانجاراندا ، کە ئاوی وی هەموو دووکان و دێراوەکان بگرێتەوە
دۆریە
(کۆ.): دۆری، گۆنۆڕ
دۆرەدای
(هەورا.): دەورەدان
دۆرەمەڕەنگ
(بالی): بێر، ماڵاتدۆش
دۆز
(باک.): داخووازی. (هەو.) دوورەوە، ئەو کەسەیە کەوش و چتی تر دەدروێتەوە. (باک.): هۆ، مایە، بۆنە. خۆ بە زیرەک و خۆشخوو نوواندن. ئامانج. (باک.): داوا، خوواستن
دۆزدار
(باک.): خۆ بە زیرەک و خۆشخوونووێن
دۆزراوە
چتێکە دۆزرابێتەوە ، دیترابێتەوە
دۆزکردن
(باد.): داواکردن
دۆزین
مەبەس لە نۆڕینی بەرگی دژوێنە بۆ مۆریانە و ئیتر، پشکووناندن، پشکوونینەوە. لێ کۆڵینەوە و پشکنینی کەسێکی بە قسە