تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆرمەدۆر
(باک.): چوارکەنار
دۆمدۆم
(باک.): گوللەی ئاگر گرتن ئاوور پژێن
دەرودۆر
ژێردەستە.کەل و پەلی ناوماڵ.
دەستدۆز(ڕەوا.)
دەستکیس، ی: دەستکیسی.
دەسکودۆڵ
(کە.):(هەو.): جۆنی، بەردێکی قووڵە و بەردێکی درێژە گەنم و برینجیان پێ دەکوتی
زەردۆرە
باڵندەیەکی زەرد و سپییە. (کۆ.) زەردەزیڕە
زەردۆڵە
(ڕەوا.):باڵندەیەکە. (دزە.)زەرگەتە
زەردۆیی
زەندۆر
(ڕەوا.): زەندۆڵ
زەندۆل
(خۆ.): خڕێکی گەورەیە ئاو دڕیبێتی سا ئاوی تێدا ڕاوەستابێ یا نا. (ڕەوا.) شووێنێکە ئاو بەبنیدا ڕۆچێتە خووارەوە. (دزە.) جێگایەکە گڵەکەی ڕزیبێ. درز و قەڵشتی زەوییە گەورەبێ یا گچکە
زەندۆڵ
خەمخۆرک. (هەو.) زەویەکە ڕووکاری دەرەوەی ڕێک و بێ پەڵە و بێ خەوشبێ بەڵان بنەکەی فشبێ کە پێی لێ نرێ ڕۆبچێ یا بڕووخێ
سادۆڵ
(کە.):جۆگەیێکە لە جێگاو لە جیاتی دۆڵاشی ئاش لە قسڵ و بەرد و گێچ دروستدەکرێ بەڵان ڕووکاری لای دەرەوەی ناگیرێ
ساردۆنیا
گوڵێکی سووری جووانی گەڵاپانە
سندۆڵ(شا.٬ کۆ)
جؤني٬بەردێکی پانی نێو قووڵە برنجی تێدا دەکوترێ._ە (شا.) کورووژم._کردن: کورووژم هەڵاتن لە سەرنان بۆ کەروێشک بە کاردەبرێ.
سوواندۆکە (هەو،بار،خۆ)
(هەو) سوواندێلکە،پارساری،(ڕەوا،خۆ) سووانکێ،چۆلەکەی نێرومێ، پارساری،سوواندووکە،سوواندوولکە.
سیڤاندۆک (باد.)
پاساری٬ سوواندۆکە٬ سیڤیانک.
سەردۆخە
(ڕەوا .خۆ) پژومژۆڵی گوڵی دەخڵاتە .کە سەر لە کیفی دێنێتە دەرێ
سەردۆز
کەسێکە سەربپشکنێ بۆئەسپێیان – ین: سەرپشکنین بۆئەسپێیان
سەردۆشی
وەسلە .سەرشانی .پاگۆن
سەردۆم(باک)
جوورە گۆرانیێکی داوەتێیە