تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندۆڵ
باندۆڵی کاتژمێری
تەپوودۆڵ
هەورازو نشێو، تەپۆڵکە، زوورگ. هەردێکە کەندو کۆسپەی زۆر بێ
دووادۆڵ
دووایی هاتن،دۆڵەدان
دەسکودۆڵ
(کە.):(هەو.): جۆنی، بەردێکی قووڵە و بەردێکی درێژە گەنم و برینجیان پێ دەکوتی
زەندۆڵ
خەمخۆرک. (هەو.) زەویەکە ڕووکاری دەرەوەی ڕێک و بێ پەڵە و بێ خەوشبێ بەڵان بنەکەی فشبێ کە پێی لێ نرێ ڕۆبچێ یا بڕووخێ
سادۆڵ
(کە.):جۆگەیێکە لە جێگاو لە جیاتی دۆڵاشی ئاش لە قسڵ و بەرد و گێچ دروستدەکرێ بەڵان ڕووکاری لای دەرەوەی ناگیرێ
سندۆڵ(شا.٬ کۆ)
جؤني٬بەردێکی پانی نێو قووڵە برنجی تێدا دەکوترێ._ە (شا.) کورووژم._کردن: کورووژم هەڵاتن لە سەرنان بۆ کەروێشک بە کاردەبرێ.
ڕندۆڵ
(سەق.)پرچک،پرتۆک،شیتاڵ،کۆنە،تیتڵە،تیتوو،رندۆڵ،پارچەی شڕ.