تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆلاب
-ی قەپان:دۆلابی کاسە و چەمچە لەولەب،(باک.) چیکەنە
دۆلک
(باک.): دۆڵی گچکە
دۆلەسڕنا
(ئەردە.): دەهۆڵ وزوڕنا
داندۆل
(باک.):کلک٬ جەنجال٬ منداڵێک٬ کە برادەرێکی لەگەڵ خۆی بباتەوە ماڵێ دایکی پێی دەڵێ: ئەو کلکە چیە یا چە جەنجالێکە وەدووی خۆت خستووە
زەندۆل
(خۆ.): خڕێکی گەورەیە ئاو دڕیبێتی سا ئاوی تێدا ڕاوەستابێ یا نا. (ڕەوا.) شووێنێکە ئاو بەبنیدا ڕۆچێتە خووارەوە. (دزە.) جێگایەکە گڵەکەی ڕزیبێ. درز و قەڵشتی زەوییە گەورەبێ یا گچکە
شندۆل
خراو، خراپ، گەند، ناباش.