تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆست
(هەورا.): خۆشەویست، یار، یۆر، دۆستک، گێژگول، داباش، دەستیار، دڵدار، کەسێکە ئاشناو خۆشەویست بێ ، ئاشنا، برادەر، ناسیاو، هاواڵ.- انە: برادەرانە، یارانە، خزمانە
دۆست و دۆ
(کۆ.): کەسووکار، دۆست وخزم
دۆستایەتی
(باک.): دۆستینی، ئاشنایەتی، برادەرایەتی، یارێتی،دڵدارێتی
دۆستک
(باک.): دڵدار، نازدار، دۆست
پایدۆستی
برادۆست
ناوی ناوچەیێکە لە سنووری ئێران
خزمدۆست
کەسێکە نرخی خزمایەتی ودۆستایەتی بزانێ.-ی: خۆشویستنی خزم
پایدۆست
دەستوور. دەست لە کارو کردار هەڵگرتنی مەردوم، تەواوبوونی هەموو کارێک، کار ڕاوەستاندن._کردن: دەست لە کار هەڵگرتن، ئازادکردن. بڕانەوەی جەنگی دەوڵەتان و ئاشتبوونەوەیان
کاردۆست
کارپێخۆش