تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆز
(باک.): داخووازی. (هەو.) دوورەوە، ئەو کەسەیە کەوش و چتی تر دەدروێتەوە. (باک.): هۆ، مایە، بۆنە. خۆ بە زیرەک و خۆشخوو نوواندن. ئامانج. (باک.): داوا، خوواستن
هێلانە دۆز
مرشکێکە لە هێلانەی خۆی بگەڕێ.
تەوەنو دۆزەخی(هەورا)
بەردی جەهەننەمی
دۆزدار
(باک.): خۆ بە زیرەک و خۆشخوونووێن
دۆزراوە
چتێکە دۆزرابێتەوە ، دیترابێتەوە
دۆزکردن
(باد.): داواکردن
دۆزین
مەبەس لە نۆڕینی بەرگی دژوێنە بۆ مۆریانە و ئیتر، پشکووناندن، پشکوونینەوە. لێ کۆڵینەوە و پشکنینی کەسێکی بە قسە
دۆزینەوە
پەیداکردنەوە، دیارکردنەوە، ئاشکراکردنەوە، بەسەر گرتنەوە، دەستکەوتنەوەی چتی گومبوو، دیتنەوە بۆ ووڵاخ و ئیتر . گردان، بەسەر هەڵبوون، دیتنەوە، بیناندنەوە، ڤەدیتن. داهێنانی و پەی بردن بە چتێک ، کە لوە پێش نەزانرابێ
دۆزەخ
جەهەننەم، دۆژە، ئارتوون
دۆزەخە
دۆزەرەوە
دۆزەق
(ئەردە): دۆزەخ
دۆزەقە
(باک.): دۆژەدار، (کۆباد.) پۆسکە، (ڕەوا.) پۆزگە، (هەورا.): زەمبوورەک، (جا.) دەمنەی ئاسیاو، تەختەیێکە لەژێر دۆڵاشی ئاشیدایە نێوەڕاستەکەی کونە ئاوی بە هێزەوە لێ دێتە دەرێ لە پەڕەی ئاشی دەدا و دەیسووڕێنی
هێلانەدۆزی (دزە.)
گەڕانی مریشکە بۆ هێلانە دۆینەوە.
واردۆزی
(باک.): کەسێکە لە جێگا هەوارێ بگەڕێ
ڕاوکەدۆزی
(کۆ.): هەوڵ و تەقەلای باڵندانه بۆ دۆزینەوەی ڕاوکە، (موک.): داوەڵۆزه
دەستدۆز(ڕەوا.)
دەستکیس، ی: دەستکیسی.
سەردۆز
کەسێکە سەربپشکنێ بۆئەسپێیان – ین: سەرپشکنین بۆئەسپێیان
قولاپدۆز
کەسێکە بە قوڵاپی چتی بچنێ و بدروێ
پینەدۆز
پینەچی._ی: پینەچێتی
پەیدۆز
پەیجۆ، پەیخوواز._ی: پەیجۆیی، پەیخووازی
ڕدۆز
کەوشدۆز
کەوشدروو
گەردۆز(سۆر.)
خاکەی ڕەژییە ٬ کاتێکە٬ کەئاژەڵانی نێر و مێی کێوی تێکەڵ دەبن٬ بە تایبەتی دەستەی نێری و بزنەکێوی .