تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاندڕ
(خۆ.): گڕووی منداڵان. (شن.٬ کۆ.) دوژمن٬ خووێنڕێژ٬ زاڵ٬ کەلەگا٬ زۆردار٬ بارام-ی پیرۆتییە واتە پێی فێرە و بەزۆری هەموو چتێکی لێ دەستێنی . (دزە.) مەراق٬ هەوەس
قوڵدڕ
(ئەردە.): مەردومی بێ شەرمی بێ ئابڕوو٬ قوڵچماخ
لادڕ
رەهۆڵ٬ قڵشی هەرواو لە زەوێدا .
هەڵدڕ
کۆڵەر٬ بڕین٬ هەڵکەندنی زەوی٬ بریندارکردنی لەش بەسەختی.
پاشدڕ
سەگی پاشدڕ، سەگی پاشگر، یانی گر
کندڕ
(کۆ.):(کە)کز٬ کەندڕ٬ شریتی باریک یا ئەستوورە. (بابا.):تەختە ساف٬ جوورە دەزوویەکی باریکە کەندڕی گووشی شەکر و چتی تری ئەستوور
کوندڕ (باک.)
کولندر٬ کوولەکە٬ (کە.) شیو٬ خرێکە ئاودڕیبێتی٬ هەر شووێنێکی ئاودڕیبێتی یا کونی کردبێ ـــ ی پێدەڵێن.
کەردڕ
گیایەکە وەک قامیشی گوڵێک دەردەکات دەنکەکانی دەکرێ بەنان٬ کەردڕە٬ گاڵ٬ هەرزن٬ دێمیلە.-ە:تاڵەدێمیله٬ کەردڕ٬ گیایەکە قووتێکی لێپەیدادەبێ وەکوو هەرزنی وایە دەکرێتە نان
کەلدڕ
(بابا.):(بانە.)دیمیله٬ جوورە هەرزنێکە
کەندڕ
کندڕ٬ کز٬ بوودڕێکە لەزەوی٬ کە ئاو دای دڕیبێ
گادڕ
(کە.) قۆرتی لادڕ٬ قووڵکەی لادڕ.