تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڕوو
(دەر.): دڕەی، زی، قەڵەم، قەرەم، لا، (باک.): پەژەل، ستری، درک، ئەستری، دڕی، چقل، قەڵچغ
دڕووداڵ
دڕووەخر
گیا و دڕوێکی زۆرە کە زەوی داپۆشی بێ
دڕووەزەردە
دڕوەدای
(هەورا.): درۆکردن
دڕپێدان
شەق کردن، کردنە دوو پارچە، ڕێگاکردنەوە، دڕدان
دڕک
دڕوو، چقڵ، چتێکی باریک و سەرتیژە لە درەخت و گژ و گیایان پەیدا دەبێ و کەل و پەل هەڵدەچەقێ
دڕک گیا
شخڵی
دڕکاوی
دڕواوی، چقڵاوی، چتێکە دڕووی زۆر پێوەبێ، یا شووێنێکە دڕکی زۆربێ. ماسی دڕکاوی
دڕکوداڵ
دڕکی مەم وزین
بە کەسێک دەڵێن ، کە گەیشتە چتێک ئیتر لێینەبێتەوە
دڕکین
(ئەردە): دڕکاوی،دڕواوی
دڕکینە
(ئەردە): دڕواوی،دڕکاوی
دڕکێنە
دڕکە
جوورە گرمژەیەکە لە منداڵان دێ و سەریان وەکوو دڕووی تیژە، دڕکە مێکوتە
دڕکەئاسنینە
دڕکەتاڵە
(کۆ.):گیایەکە نێو بەژن بڵەند دەبێ و ناخورێ و گوڵی زەردی دڕواوی دێنێ
دڕکەزی
(بابا.): چاڵووک، جوورە دارێکی دڕواوی هەمیشە سەوزو قایم و بەژنێک بەرزتر دەبێ دەکرێتەپەرژین و لەسەری دیواران دەگیرێ
دڕکەزەردە
زەڕسیری، دڕوەزەردە، پنجە گیایەکی زلە کە ووشک بوو دەبێتە دڕوێکی زەرد ووشتر دەیخووا، ووشتر خۆرە، بەووشکی و سووتاوی بە ڕۆنی کەرەوە لە ئاورە و لە هەر برینێکی بدرێ چاکی دەکاتەوە
دڕکەشینە
گیایەکە دارک و گەڵا و گوڵەکەی شین و دڕواوییە