تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕادوونان
ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا
ڕاندوواندن
چت نیشانی خەڵکی دان، مێگەل لە بێر دان، نوواندن، (هەورا.): ڕانوواندەی
ڕاوەدوونان
ڕدوان
شارێکی کۆنی کوردانە لە ناو خەزرا(فارەقین)،ئاوی- دەچێتە سەر زێی دەجلەی
ڕەدوو
بەدووا، بە شووێن
ڕەدووخستن
هەڵگرتنی ئافرەتە بۆ یەکێکی بێگانه
ڕەدوکردن
گەڕاندنەوە، ناردنەوە، وەرنەگرتن
ژانکردوو
ژانگرتوو،ژاندار
ژووری ئاووردوو
چیلیان. دیوی ئاووردوو
ژەمبووردوو
جەمبووردوو،جەم بەسەرچوو
ژەمەنبووردوو
ژەمبووردە،ژەمەنبوردە
کادوو
(بار.): دووکەڵی کا
کاردوخەنجەر
(ئەردە.): دەشنە
کاردوو
کاردک٬ (جا.): هاز٬ گیایەکی بەهاری لاسک درێژی هەیە بە کاڵی تاڵە و تیژ و بڕندەیە بەزەردکرانێ باشدەبێ. بڕوانە :کاردی
کاردوومارانە
جوورە کاردووێکە ناخورێ
کاردووڕەشە
جوورە کاردووێکی گەڵا پانە دەکرێتە دۆڵمە
کاردووکوڕانە
جوورە کاردووێکە
کاردووەگووێ بەڕیشۆڵە
ڕیشۆڵە یا تورینە گەڵای بە ووردی بەسەر هەربرینێکی ووڵاخاندا بکرێت چاکی دەکاتەوە