تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوهی
(باک.):دووێنێ
دوهێل
(باک.):سیرمە
دوهێنی
(باک.):دووێنێ
دوو
(باک.،بار.):دووکەڵ ،تەنی.(ژەن.،بۆتا.)کلک،دوم، دوچکە،جوجکە،(هەورا.)دۆ.(فە.،زەن.)دووگ،(باک.)دووڤ.مەیدان،شووێن،دووا،پێ و شووێن؛بە-ی ویدا بچۆ:بەشووێن ویدا بڕۆ. لە-دان:مەیدان دان،بەدەمەوەدان.وە-کەوتن:بەشووێندا چوون بە دووداگەڕان بە پێ و شووێنەوە چوون.ڕەدووکەوتن:وەدووکەوتنی ئافرەتە،بە شووێن نێرینەیەکیدا بە بێ مارەیی و ئاگاداری کەس و کاری
دوو
(باک.):ددۆ،(هەورا.)دووێ،دوون. ژمارەیکە لە نێوانی یەک و سێ دایە(2).(باک.)کلک
دوو ڕێ یان
شووێنێکە دوو ڕێگای لێ بێتەوە، دووڕیان ، سەرگەی دوو ڕێ یان
دووئاوان
زەریب،جێگایەکە دوو ئاوی تێدا وێک کەوێتەوە
دووئاوکردن
بڕینی ئاووخوواردنەوە لە گیان لەبەر یا لە شیناوەردێکی
دووئاوکەوتن
نەخۆشکەوتنی یەکێکە بە هۆی ئاو گۆڕی، کە تازە چووبێتە جێگایەکی تازە و ئاوەکەی وێی پێ نەکەوێ
دووا
پاش،ئەنجام؛-ڕۆژت لە بیر بێ.دووایە،پشت، پەی سەر،دوودانە
دووائاژۆ
ئەو کەسەیە لەدووای مێگەلییە. کێشکچی دووای لەشکری
دووابڕان
کۆتایی هاتن،بڕانەوە
دووابڕاو
دووابڕای،مەبەس لە چتێکە ،کە حەزی لێ نەکەی و نەتەوێ ناوی ببەی؛تەشقەڵەی ئەو-انە هەر نەبڕاوەتەوە
دووابڕیاگ
(ئەردە.):دووابڕاو،دووبڕیاگ، کلک بڕاو.لەناوبراو،تەفر و توونا بوو
دووابڕینەوە
دووابین
پاش بین،پاشە ڕۆژبین، لە ئاکار و ڕووداوانی پاشەڕۆژیدا ئاگادار و شارەزا.-ی:پاش بینیی پاشە ڕۆژبینی، پاشەڕۆژبیینی. ئاگاداری و شارەزایی ئاکار و ڕووداوانی پاشەڕۆژی بوون.دووربین
دووابینین
دووابیین
دووابەدووا
یەک لە دووای یەک؛هەموو کارەکانم –ی یەکتری ڕاپەڕاند،واتە یەک لە دوای یەک
دووابەر
پاشەبەر،پاشەرۆک