تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لندوو
گرێ و گۆڵی ماست لە نێو ماستاوێدا کە باش نەگیرابێتەوە.گلۆت
لێبووردوو
لە خۆ خۆشبوو٬ فیدایی
لەدوودان
موافەقەت لەتەک قسەی کەسێکیدا کردن٬ بۆ شل کردن. زۆر لێ قبووڵ کردنی منداڵ و نۆکەر
لەدووگەڕان
بەدوادا گەڕان
لەمەودوا
لەوەدووا
لەوەوپاش
ماندوو
کەشەنگ٬ کەشەن٬ کفت٬ شق٬ خاووفش٬ دەوخ٬ مانیا٬ شەقی٬ شەکەت٬ ماندیی. –بوون: قەرملیین٬ (هەو.): قەمیین٬ لەبکیین ٬ چرووسانەوە٬ دەوخیین٬ جەفلیین٬ ئەرخیین٬ بەتلیین٬ (باک.): هەفان٬ وەستان٬ وەستابوون٬ وەستیان.-کردن: (باک.): ئەرخاندن٬ بەتلاندن٬ دەوخاندن٬ هەفاندن٬ چەوساندنەوە٬ چرووسانەوە٬ لەبکاندن٬ قەرماندن٬ قەرملاندن٬ هەرشاندن. –نەبی:شەقێ تە
مردوخ
مردەڵە٬ بە یە کێک دەووترێ کە وە مردووان بچێ
مردوو
مریی٬ مردایی٬ سووتوو٬ بەڕەش داکەوتن٬ تارمایی مردووان: مێردەزمە٬ خێو٬ بە-هەلکوتن: سەردوولکەکوتن
مردووشۆر
مردیشۆر
مەدوونە
(هەو.): قاپێکی گچکەی مس بووە ڕۆن گەرچک یا دۆنیان تێ دەکردو پڵیتەیان تێدا دەنا و سەری پڵیتەکەیان ئاور پێوە دەنا لە جیاتی چرا٬ (شن.):ئەستێوڵک
مەردوم
مەرد٬ مرۆڤ٬ ئینسان٬ بەشەر٬ مەریتە
مەندوونە
(شار.): خاکەندازەی بەر کوورەیە
نردوو
-ەنان نوورده٬ نووردوو. مووچەنان٬ نووردی
نووردوو
(باک.): نوورده٬ (هەو.): نووردیی
نیمچەدوورگە
خاکێک٬ کە لە زۆر لاوە بە ئاو دەورەدرابێ
نییوچەدوورگە
نییمچەدوورگە
نییوەدوورگە
دوورگەی ناتەواو٬ زەوییەک٬ کە لە زۆر لاوە بە ئاو دەورەدرابێ
هووندور(باک.)
نێو٬ ناو.
هووندوڕ(باک.)