تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دومەقەسک
(باک.): باڵندەیەکە
دومەڵ
(هەورا.):دومپەل، مەڕێژە،قوونێر، ئاشین،(باک.)پەقپەقۆک،پەقیژۆک، گرێ و برینێکی بە سۆی لەشە
دومەڵان
(هەو.):دومبەڵان
دومەڵەک
جوورە دەهۆڵێکە سەرێکی پان و سەرێکیشی تەسکە، چەرمی خاوی تێدەگیرێتە سەرە پانەکە لە بنهەنگڵ دادەنرێ و لە زەماوەنددا لێدەدرێ
دومەڵەکژەن
دەمبەک لێدەر
دون
(ئەردە.): چیچکان، چۆک، چۆکان
دوند
(باک.): منداڵی نیرینە، کوڕ، لاو. بارام ێ-مایە واتە منداڵی نێرینەی نیە.(موک.)سوند.چووار سووچەکانی لای درێژەکەی جگییە.(موک.)نووچکە،لووتکەی کێوان
دوندار
سالار،سەردار،پێشەنگ.پێشکەوتوو. لەپێش بەیداخی شاریدا کە وا ئەسپی ئەئاخێوێ لە پێش تیپی سپاسالار و هەم پێشەنگ و دوندارە
دوندان
(باک.):تیرە، نەتەوە
دوندووک
دوندە
لووتی هەوجاڕە، کە گاسنی تێدەخرێ.لووتکەی چیایان
دونگ
(هەو.):دووگ
دونگ
(ئەردە.):دەنگ
دونگڵەفسە
کەڵەشێر و مریشکێکە، کە یەکپەڕی درێژی بەکلکەوە بێ
دونگڵەمەرێ
(هەو.):دونگەمەڕانێ، دایە مەمدە بە گورگی،جوورە گەمەیەکە
دونگە
پایە،دنگە،پەراسوو.هەست.-کردن:هەستکردن،تێگەیشتن. دونگە مەڕانێ گەمەیەکە(دایە مەمدە بە گورگی)دونگڵەمەڕێ
دوهول
(باک.):دەهۆڵ
دوهۆڵوک
(باک.):تەپڵ
دوهۆڵکوت
(باک.):دەهۆڵکوت