تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشەتەندوورێ
بڕوانە: ئاشە تەندوورە
ئاشەتەندوورە
ئاشێکە نێکەی وەک تەندوور وایە بە بەردو قسڵ دروستکرێ بۆ ئەوەی، کە بە ئاوێکی کەم بگەڕێ
ئاڵدووز
چتێکە کە ڕووکەشکرابێ بەزێڕ یا بەزێو یا چتی تر بۆ جووانی._ کاری: ڕووکەشکردنی چت بە زێڕ یا بە زێو و یا چتی تر
ئاڵدووزکردن
ئەلقەڕیزدوولایی
دووپارچەئاسنی ناسراوە دەرگایان پێ قایم دەکرێ
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە
بن بەردووگ
گیایەکی یەکچڵی بەهاری و کووێستانییە لاسکەکەی وە هێرۆ دەچێ، چەند گوڵێکی ووردی سپی دەگرێ
بندووگ
بۆدووکەڵ
چتی دووکەڵاوی بۆنی دووکەڵی لێ دێ، جوورە مەشکەیێکیشە، کە لە زستاناندا لە بن میچی خانوودا هەڵدەواسرێت (دۆرنج) دەگرێت بۆ ئەوەی تام و بۆنی دۆیەکەی خۆشبێ، ساتا ماوەی چەند ڕۆژێکی بۆنی دۆیەکەی بۆ دووکەڵی لێ دێت
بێدووا
بێ پایان._یی: بێ پایانی
بێدووو(باک)
بەدوواوە ڕۆیین
پاشەو پاش کشانەوە
بەدوواوەروویگ
پاشەو پاش کشاوەوە
بەدوودم
بەدووم، شووم، بێ فەڕ، دۆبڕ، دوومۆر._ی: شوومی
بەدوورزانین
چاوەڕێ نەدەکرا
بەردووئەستێ
بەردووخ
دارێکی ڕاستە لە دووخ ڕستندا بەکار دەبرێ