تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووگ
(هەو.) دوونگ، دمە،(دەر.) دووێمی، (زەن.) دوو، (باک.) داڤ، دووڤ.-ی سەرپشتی ووشتران: کۆپانە
دووگاسنە
زەوییەکە دووجار کێڵرابێ ، دووهێشە
دووگرد
بەرماڵ، دووگورد. پێخەفێکە وەکوو جاجم بەڵام ئەم لە لۆکە دەڕێسرێ.-ی : جاجم و مەوجی پێ لێ وەرگێڕ
دووگلەنگی
(کە.): مەڕێکە دووپارچە گۆشتی خۆڕسکی بە ملەوە بێت
دووگمە
پشکۆک، پوولاک، (باک.) بشکۆڤ، پرزانگ، (هەورا.) کاناڵی، لەپکە، بشکۆ|، بشکۆفت، بشکووژ، (هەورا.)قوڵۆفچی، (بار.) قولپک
دووگمەودۆڵاب
جوورە خشڵێکە لە سیخمە دەخرێ هەردووک لای دۆلابەکەی سێ قاشی زێڕە و بە بەردی نرخدار نەخشاوە، داوێنی سیخمەی پێ قایم دەکرێ
دووگمەی قەیتان
دووگور
(زا.): دووگوردی
دووگورد
دووگوردان
(باک.): خورج، خورجێن
دووگورژە
(ڕۆژ.): پیلە، دەمەقاڵە.- کردن: پیلەکردن
دووگومان
دوودڵ، نیگەرران.-ی: دوودڵی، نیگەرانی
دووگونە
دووگونەڕەشە، گیایەکە لە دەخڵی دەئاڵێ یا بەزەویدا پان دەبێتەوە، گەڵای شین و ووردە، لاسکی و گەڵایەکانی بە بەرگی مڕۆڤانەوە دەنووسێ، چونگوگرە وەک مشاری تۆوێکی تاڵی گچکەی شەنکۆڵە لەناو خەلەیدا دەبێ تاڵە، تاڵوو، گلێرە.- ڕەشە: دووگونە
دووگووردی
دووگووێ
(موک.) هاچە، کۆڵەکەی دووفلیقانەیە
دووگوە
دارێکی دووگووێیە دڕکی پێ دەشکێنرهێتەوە و جێ گۆڕی پێدەکرێ
دووگیان
ناووس، تۆلپڕ، زگپڕ.-ی : ئاووسی
دووگێ
(کو.): دووگووێ، کۆڵەکەی دووفلیقانەیە، (موک.) هاچە
جادووگەر
جازووگەر، چاوبەست، جادوونووس، تەلەسم نووس، تەلەسم ساز، باربەژنگەر، ئەفسوونگەر، چاچۆلگەر، کووڵەنانی، چاچۆلباز، جادووباز._ی: تەلەسم سازی، جازووگەری، جادووبازی، چاوبەستی، پیشەی جادووگەر
فانووسی جادووگەری
لەدووگەڕان
بەدوادا گەڕان