تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووک
(هەورا.): کەد (لق)ی ووردی دارەبەڕوو، کە لە قەدییەوە دەری دەکات لە بن لقەکانی ، (هەورا.) دووخ، خەڕەک، کلک. دۆک. (کە.،فە) تەشی ، (ئەردە.) شیرەیەکی سپییە، کە بەسەر شیناوەردییەوە دەنیشێ و ووشکی دەکات
دووکان
(ڕەوا.) تکان. دکان ، دوکان، ئەو ژوورانەن لە بازاڕیدا ، کە کەل و پەلیان بۆ فرۆشتن تێدا دەنرێن . خانەیەکی چووار گۆشە ییا درێژووکەی بڕدراوە لەناو زەوی و زار و بێستاناندا بۆ ئاودان و شەتڵ تێدا چەقاندن، کە شەتڵەکان بەرز بوونەوە هەڵدەکەنرێ و لەناو دێراو و شووێنی ئامادەکراودا دەچەقێنرێ
دووکاندار
دکاندار، دووکانچی،کەسێکە لە دووکانێدا خەریکی کڕین و فرۆشتن بێ.-ی: پیشەی دووکاندار
دووکانۆکە
کۆل، دووکانی گچکە
دووکایچ
(هەو.): دووخ
دووکلکە
داعبایەکی ڕەش و سووری درێژکۆڵەی لە قالۆچە دەچێ کلکێکی دووفاقی هەیە
دووکونە
دووکووم
دووکوڕ
جوورە مراویێکە
دووکوڵیە
(هەورا.): دووکڵە
دووکڵە
تەشی، تەشیلە. داعبایەکی درێژکاری ڕەشو سووری شاخدارە وەکوو قالۆچە
دووکۆیی
(ئەردە.): دووبەشی، چتی دووبەش لەناوەندی دووکەساندا
دووکێش
دووکێل
( باک.):دووکەڵ
دووکە
(کە.): شەڕی دەمەقاڵە لە نێوانی ژن و مێردیدا
دووکەدووک
دووکەش
(ئەردە.): دووکەڵکێش
دووکەلژن
(هەورا.): قورمی خانووان
دووکەلێ هەڵستاندن
سووتاندن، بۆ مەبەسی کوژتنیش بەکاردەبرێ
دووکەوتن
وەشووێن کەوتن، ڕەدووکەوتن