تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوودە
(بابا.):ڕەژەن، فیر،سەفیر، (باد.،ڕەوا.) تەنی، تەن، هیس، دورنج، دوودی،دووکەڵ، دووکەڵی چرا و ئاگرییە، کە بە چتێکەوە بنووسێ
دوودەر
دوودەری
پەنجەرەی دوو دەرک لە نێوەڕاستیدا بکرێتەوە، دووتایی، بۆ دەرکەی دوولاییش بەکار دەبرێ
دوودەست بەتاڵ
مەبەس لە کەسێکییە بە کڕین و فرۆشتنی چتی پڕ و پووچ دەستمایەیەکی باش پێکەوە بنێ و دەست بکات بە کڕین و فرۆشتنی چتی گەورەتر
دوودەسماڵە
(ئەردە.):هەڵپەڕین،هەڵپەڕکێ،چۆپی دوو دوو بە دوو دەسڕان. جوورە هەڵپەڕینێکە دوودەستە سڕی تێدا هەڵدەسووڕێنن
دوودەم
(هەو.):دوودەر، تەوور
دوودەمان
خێڵ و بنە ماڵەی خانەدان و گەورە، کەس و کار، هۆز،خانەدان،خزمان
دوودەک
(باد.):شمشاڵ، تووتەک و باڵەبان، دەمبەک، دەمبەڵەک.(باک.)فیتە،دوودک.-لێدان:فیتەلێدان.(باک.،باد.)بلوێری قامیشییە کە پیکی دووزەلەیە
دوودەکەرە
جوورە گۆزروانێکە، بەڵان ئەو ناخورێ