تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوودانگ
(ئەردە.):شڵێوە، بەشی پاش، پشک،خانوو و سامان بە بڕیاری کوردان. شەش-ی:واتە دوو بەش لە شەش بەشان.دانەوێڵەیەکە دەنکەکانی دووجۆر بێ واتە هاڕڕاو و درشتی تێکەڵاو بێ
دوودانە
دوودووکەرە
جوورێکە لە گیای گۆزروان ناخورێ
دوودڵی
نیگەران،(باک.):باوەڕگومان،بێئیپ و زیپ، دووگومان،ڕاڕا.-بوون:دامان،نیگەران بوون
دوودڵی
نیگەرانی، داماوی، باوەڕگومانی، ڕاڕایی
دوودی
(ئەردە.):دوودە
دوودە
(بابا.):ڕەژەن، فیر،سەفیر، (باد.،ڕەوا.) تەنی، تەن، هیس، دورنج، دوودی،دووکەڵ، دووکەڵی چرا و ئاگرییە، کە بە چتێکەوە بنووسێ
دوودەر
دوودەری
پەنجەرەی دوو دەرک لە نێوەڕاستیدا بکرێتەوە، دووتایی، بۆ دەرکەی دوولاییش بەکار دەبرێ
دوودەست بەتاڵ
مەبەس لە کەسێکییە بە کڕین و فرۆشتنی چتی پڕ و پووچ دەستمایەیەکی باش پێکەوە بنێ و دەست بکات بە کڕین و فرۆشتنی چتی گەورەتر
دوودەسماڵە
(ئەردە.):هەڵپەڕین،هەڵپەڕکێ،چۆپی دوو دوو بە دوو دەسڕان. جوورە هەڵپەڕینێکە دوودەستە سڕی تێدا هەڵدەسووڕێنن
دوودەم
(هەو.):دوودەر، تەوور
دوودەمان
خێڵ و بنە ماڵەی خانەدان و گەورە، کەس و کار، هۆز،خانەدان،خزمان
دوودەک
(باد.):شمشاڵ، تووتەک و باڵەبان، دەمبەک، دەمبەڵەک.(باک.)فیتە،دوودک.-لێدان:فیتەلێدان.(باک.،باد.)بلوێری قامیشییە کە پیکی دووزەلەیە
دوودەکەرە
جوورە گۆزروانێکە، بەڵان ئەو ناخورێ
دیدی، دوودوو
(فە.): دووکەڵ
بەدوودم
بەدووم، شووم، بێ فەڕ، دۆبڕ، دوومۆر._ی: شوومی
لەدوودان
موافەقەت لەتەک قسەی کەسێکیدا کردن٬ بۆ شل کردن. زۆر لێ قبووڵ کردنی منداڵ و نۆکەر