تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەکردن
بەرەڵاکردنی ماڵاتان.
هەڵاواردن (فە.)
هەڵاوێردن٬ لێک جوێ کردنەوە٬ دابڕان٬ دابڕین٬ هاوێرکردن٬ ئاوارتن٬ چەڕت کردن.
هەڵبرینگاندن
هەور و بارانە و هەڵا لاچوون٬ لێکردنەوە٬ هەڵبرکان٬ باران وەشاندنەوە و (موک.) کەژکردن٬ (هەوار.) هورش و برینگان.
هەڵبواردن
هەڵبەزاندن
(باک.) پەژچاندن.
هەڵتڕاندن
دەرکردن٬ وەلابردن.
هەڵتەکاندن
هەڵوەشاندن٬ تەکاندن٬ بەباکردن._ ی جل و بەرگ و ئیتر٬ چاو و برۆ_ . (ڕۆژ.) هەڵوەشان (بۆ دروومان و دیوار.)
هەڵخلاندن
بارەگوێز جووڵاندن.
هەڵخڕاندن
گەڵاڵەکردن٬ سازکردن٬ ڕێکخستن٬ پێکەوەنان.
هەڵخەڵەتاندن
تەفرەدان٬ لەپاندن٬ خراندن٬ شیشەلێدان
هەڵستاندن
هەستاندن٬ ڕاکردن٬ ڤەنهراندن٬ گژگژاندن٬ هلستاندن٬ وە ئاگاهێنان.
هەڵشەپاندن (کە.)
لەنێوئاودا هەڵشێڵان ٬ کێشانەوە نێو ئاو و شوشتن.
هەڵفلماندن(ڕۆژ.٬ کە.)
(ڕۆژ.) گلماندنەوە٬ گەوزاندن٬ گەوزاندن٬ بۆسەگان بەکاردەبرێ ٬ کە یەکتری هەڵشێلن.
هەڵقوتاندن
خۆ_: هۆهەڵقوون٬ خۆتێکەڵکردن.
هەڵقوڕاندن
فڕکردن٬ هەڵ لووشین.
هەڵقوڕاندن
(هەوار.) هۆرش قۆڕنی٬ (باک.) پەژڤین٬ فڕکردن.
هەڵقوڵاندن
(باک.)پەژچاندن.
هەڵمساندن
وەرماندن٬ (باک.) بەل کردن٬ پژکردن٬ پەرچڤاندن.
هەڵنووچاندن (هەورا.)
هەڵنیشاندن