تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوتاندن
(فە.):کۆخاندن
قوتمساندن
هەڵپساندنی گوڵ و گیا و ئیتر٬ کە ئافرەتان بە پرچ یا بە شەدەکانیاندا دەکەن
قورئان خواردن
سووێندخوواردن بە قورئان
قوربانی کردن
قوربانی کردن لە چووار ڕۆژەی جەژنی قوربانێدا بە ناوی قۆچەوە
قورساندن
قورمساندن
(زێ.):پساندن
قورووسکاندن
نوسکاندنی سەگ لە کاتی ئازاردا
قورینجاندن
هەڵقورینجاندن٬ قونجڕکە
قولاندن
هەرا کردن بەدەنگی بەرز
قولزاندن
(باک.): قەدکردن٬ چەماندنەوە
قولقولاندن
جوورە یارییەکی دوو دەستەییە قامکی لاقی چەپ لە پشتەوە دەگرن بە دەستی ڕاست لە پشتەوە وە لەسەر پێی چەپ بە هەنگڵە شەڵە دەچن بۆ یەکتری
قوماتەکردن
پێچانەوەی منداڵی ساوا بە تنراوێکی لە مەرحەمە یا چتێکی تردا
قومارکردن
قومار لە سەر پارە کردن٬ خەریکی قوماری بوون
قووتکردن
قووتدان٬ نقووم کردن٬ لووش کردن٬ هەڵ لووشین
قووراندن
بۆڕەی ڕەشەووڵاخ٬ هاوار کردنی سەگ و تاجی لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیاندا
قووفلاندن
(باک.): قرچ هەڵێنان(بۆچەرم.)
قووقاندن
خووێندنی کەڵەشێرە٬ بانگدانی کەڵەبابە٬ دەنگی کەڵەبابییە کە دەقووقێنی٬ قووڕاندنی کەڵەشێر
قوولکەی گەردن
قوڕگی هەووک