تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەولقاندن (باک.)
هەڵکردنی ئاوور، هاندن.
شەویتاندن (باک.)
شەپاندن (خۆ.)
شەڕ بەرپاکردن
شەڕ هەڵاییساندن.
شەڕ هەڵاییساندن
شەڕهەڵگیرساندن
شەڕنانەوە، کێشە و هەرا بەرپاکردن.
شەڕکردن
شەڕەڤانی، شەڕەوانی. لهەڤکەتن. بەرزاندن، (باک.) پەرەچەنگێ کرن.
شەکاندن (هەو.)
هەژاندن، شانازی کردن. خۆ بە شۆخ نیشاندن. تەکاندنەوە.
شەکر شکاندن
عارەق کردن
عاملاندن
بەخێو کردن، پەروەرەکردن، لەبنەڕەتدا حاملاندنه.
عەرەق کردن
ئارەقەکردن.
عەمارکردن
ئەنبار کردن، چت هەڵگرتن لە ئەنبارێدا.
غاراندن
غارکردن
تاودانی ووڵاخ٬ خارکردن
غەزنەکردن
ئاوەدزبوونی جێگایەک لە لەشی مرۆ و پڕبوونی لە کێم
غەزینەکردن
خەزنکردن
غەلاندن
(باک.): خەلاندن٬ هێلنج هێنانەخۆ٬ هێلنج بە کەسێک هێنان