تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرەوخووارکردن
سەرەونخوون کردن
قڵپ کردنەوە٬٬ وەرگێڕان٬ هەڵگێڕانەوەی دەفر بە سەردەمیدا
سەرەونگوون کردن
بێ سەرو شووێنکردن
سەرەوژێرکردن
گۆپلانەکردن٬ داگەڕاندن٬ هێنانەخووار٬ شەختاندن٬ وەرگێڕان.
سەلپاندن
لێخوڕینی بەلەم لەئاوێدا بەسەوڵە(باک) چڵکن کردن،بسەلپینە.
سەماکردن
بەتەنهایی هەڵپەڕین.
سەمت ندن(باک)
لەئاوی گەرم هەڵکێشان(بسەمتینە).
سەندن(کە،دەر9
ئەستاندن بەزۆر،کڕین.
سەنگاندن
هەڵسەنگاندن،کێشان.
سەودا کردن
تێکهو لێکە کردن، چەند و چوون کردن لەکاتی کڕینی چتدا.
سەووزکردن
مەبەس لەبنیات نانی کارێکییە، ئازاد چتێکی سهووز کردووە:بنیاتی ناوە.
سەوگراندن(باک)
دڵنیاکردن، ئەرخەیاندن، بسەوگرنە.
سەپاندن
دامەزراندن و جێگیر کردنی کەسێک یا چتێک لە شووێنێکیدا بە زۆر
سەکەت کردن(باک)
سەڵەفکردن
غاردانی ووڵاخ.
سەیاندن (باک.)
تێ هەڵسوون، سوواخدان، بسەیینە.
سەیر کردن
چوونە سەیران. تەماشاکردن. چوونە سەیرانێ.
سەیرانکردن
چوونەسەیران.
شاباشکردن
دراو و نوقڵێکە٬ کەهەڵدرێ بەسەریەکێکیدا لەبەر خۆشەویستی یا بەسەر بووکێدا لەکاتێکیدا٬ کەدەگاتە بەردەرگای زاوا.
شاتاندن