تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیاردی کردن
بەدی کردنی نێچیر لە کاتی ڕاوێدا
دیارکردن
دیان لێ تیژکردن
ددان لێ تیژ کردن،چاوتێ بڕین
دیزانکردن
(فە.):دامەکردن
دیق پێ کردن
خەفەتبارکردن
دیقکردن
سووێ بوونەوە،دەردەباریکە گرتن
دیواندیوکردن
هەڵگێڕانەوەی چت و ئەمدیوەو دیو پێ کردنی
دیواندێوکردن
دیواودیوکردن
دێواندێوکردن
دەباخکردن
دەبەرمردن
بەقوربان بوون٬ لەبەر پاڕانەوە
دەخساندن
(باک.):بەدخووازی٬ چاوپێ هەڵنەهاتن
دەراندن
(ک.):دوورخستنەوە٬دەرکردن
دەراووردن
(فە.):دەرکردن٬ بردنەدەر
دەرباسکردن
دەربازکردن٬ ڕزگار کردن٬ تێپەڕاندن
دەربردن
دەرەقەتهاتن٬ ڕزگاربوون٬ ژیان٬ قوتاربوون٬ هەڵکردن٬ گوزەرانکردن٬ دەربوواردن. درکاندنی چتێک کە لەدڵدا شاردرابێتەوە
دەربوواردن
هەڵبوواردن٬ دەربردن و فڕێدانی چتێک لەناو چەند چتێکی تردا: لەنووسینەکەت دێڕێکت دەربوواردوە
دەردامرکاندن
دەردەستکردن
ئامادەکردن٬ هێنانە ژێردەستی چتێک