تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیمارکردن
چارەو دەرمانکردنی بریندارو نەخۆشان. ڕنەک و قاشاوکردنی ووڵاخان و شاڵ لێدانی
تیڕەوکردن(ئەردە)
مۆڕکردن، چیڕەکردن
تیژکردن
_ی چەقۆو شیرو تیر بە هەسان، سوونەوە، بڕشت پەیداکردن بە تیغ. مەبەس لە هاندانی کەسێکییە لەسەر کردنی کارێکی. خۆشکردنی ئاوور
تیژەوکردن(ئەردە)
تیکەتیکەکردن
تێ ئاڵقاندن
تێ پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکەوە یا کەسێک لە کارێکەوە
تێ پەستاندن
تێبردن
تێبڕین، لەنێونان، تێڕۆکردن، تێڕاکردن، دەناونان، لەنێونان. نقێم لە ئەنگوستیلە نان، دارێکی میچی شکابێ دارێکی ساغی تری لە تەنیشتی دبڕڕێ. پترکردنی ووتەیەک یا چەند ووتەیەک لە ناوەڕاستی نووسراوێکیدا
تێترنجاندن
تێپەستاوتن، بە زۆر چتێک لە تەلیسێک یا چتێکیتر ئاخنین. گیرکردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تێترینجاندن
تێتڕاندن
مەبەس لە زۆر خوواردنێیە لە ڕووی سووکییەوە بە کار دەبرێ
تێتکاندن
تکاندن و تنۆکاندنی شلەمەنییەکی بۆ ناو چتێکی لە دڵۆپەدڵۆپ
تێخزاندن
خزاندن، ترنجاندن، چڕاندنی چتێک بۆ ناو شووێنێکی تەنگ
تێداچوواندن
پاماڵکردن، پایەماڵکردن. پێچوواندن، مراندن، کوژتن، زیان پێگەیاندن
تێرخوواردن
تێربوون لە خوواردنی خۆراک یا میوەو تەڕەکاری و ئیتر
تێسرماندن