تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تفکردن
ڕۆکردنی تف
تلخوواردن
تل بوونەوە، خڵۆربوونەوە
تلیقاندن(کە)
تلیلاندن(باک)
بە قامکی دەنگ لە لێوانەوە هێنان. تلیلیلی کردن. بتلیلێنە
تماشاکردن
تەماشاکردن، ووردبوونەوە، ووردەوەبوون، سەرنجدان، دین، دیتن، نۆڕین، ڕووانین
تماندن
نەواندنی چتێک. سەری خۆی تماند: واتە سەری نەواند
توتوخاندن(باک)
تڵووخاندنەوە، ووردکردن، شکاندن، فلیقاندن
توخس کردن
لەناو بردن، بەترەفکردن، لەدەستدان
تورشاندن
توواشاکردن
تووتاندن(ئەردە)
سەرنانەسەر بۆ هێنانە قسە، دوواندن، سەرسەرەنیان
تووشکردن
ڕووبەڕووکردن، گەیاندنە یەکتری، پەرگهاندن. پێوەکردن، تێوەدان، گرفتارکردن، دووچار کردنی کەسێک بە کارەساتێکەوە. بڕوانە: تووش
توولەک کردن
تووک هەڵوەراندنی گیان لەبەران لە بەهارێدا
توون بەتوون بردن
تووناو توونکردن، بردنە نەبوون، مراندن، لەنێوبردن، تووشی کێشەو ڕووش و گێچەڵان کردن