تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدناو
بەدنام، کەسێکە بە خراپە نێوی زڕابێ، تڕۆ، ڕیسوا
بەدناوی
بەدنامی، بەخراپە زڕانی نێو، تڕۆیی، ڕیسوایی
بەدنمەک
سپڵە، نانکووێر، نانکۆر، بێ بەخت، بێ ئەمەگ، کەسێکە لەبەرانبەر چاکەدا خراپە بکات، تاوان، دڵڕەش، بەپڕەش، پێ نەزان._ی: سپڵەیی، نانکووێری، بێ بەختی._کردن: خشانەلاوە
بەدنمەگ
بڕوانە: بەدنمەک._ی: بڕوانە: بەدنمەکی
بەدنگین
بەدبەخت، چارەڕەش، سیاچارە، ڕۆژڕەش._ی: بەدبەختی، چارەڕەشی
بەدنیهاد
بەدسرووشت، بەددڵ. _ی: بەدسرووشتی
بەرزکردنەوە
بەرەوئیزبارکردنەوە
بەرەو ڕووکردنەوەی دوو کەس بۆ دەرخستنی ڕاستی و درۆی قسەیەک لە نێوانیاندا
بەرەوخووارکردنەوە
ناردنی چتێک بۆ بەرەو خووار
بەرەوڕووکردنەوە
ناردنی یەکێک، کە چتێکی لەسەرت بێ بۆلای یەکێکی تر، کە تۆ چتێک لای بێ بۆ ئەمەی، کە بچێ لێی وەربگریتەوە، بۆ خۆی بەرەو ئێزبارکردنەوە
بەسەرکردنەوە
تازەکردنەوە
نووێکردنەوەی چتی کۆن
تاس بردنەوە
واقمانێکە بەسەر مرۆڤاندا دێت لە کاتی بیستن یا دیتنی چتێکی سەیردا
تاقیکردنەوە
تاواندنەوە
تاواندنەوە
تاویاندنەوە(زەن)