تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمەچکردن
نیشانەکردنی مەڕ بە هەڵپاچینی کەمێک خوری پشتی.
کەناندن
کەندن
هەڵکەندن٬ تڕیا فس کردن
کەواندن
(باد.باک.):برژاندنەوەی برینان.(فە.):خستن٬ ئێخستن٬ کوورکردنەوە٬ (هەورا.): گلێرنای
کەوانەکردن
کەوەکردن.دووبارەبەرز بوونەوەی چتێکە٬ کە وە زەوی و ئیتر کەوتبێ
کەوتاندن
(باک.): قەڵەشاندن(بۆ ووڵاخ).
کەوشاندن
(باک.): فڕێدان. (باک.): گێژکردن
کەوولاندن
بڕوانە:کەووڵکردن
کەووڵکردن
گوروونی پێستی گیاندار. بۆ خستنە ژێر دەست و کەنەفت کردنی کەسێکیش بە کاردەبرێ
کەوژاندن
(باک.): (باک.): کەوشاندن٬ فڕێدان٬ گێژکردن
کەوی کردن
ڕامکردن٬ خەڕۆکردن٬ دەستەمۆکردن
کەپچاندن
(باک.):دوواندن
کەڕەکردن
(هەو.): مێوبڕین
کەژماڵکردن
هاتنەدەرەوەی خەڵک لەهەموو ماڵێکییەوە و چوونیان بۆ کەژان بۆ گەڕان بەشووێن چتێکیدا
کەڤاندن
(باک.):کەواندن٬ ئیی تیری بکەڤینە. پێچ و تاوان٬ ئازار
کەڤلاندن
(باد.): کەووڵکردن
کەڵاشەکردن
کەڵەمەکردن
کەڵەوە لە ملی گاجووت کردن٬ مەبەست لە ژێردەستکردنی گیانداریشە
کەڵەهێڕکردن
مەبەس لە گەلە کۆمەگی چەند کەسێکییە لە یەکێک.