تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڕاندن
ڕنین٬ خەرتاندن٬ لابردنی چتێک لەسەر چتێک بە لووتی چتێکی تیژ
کڕنووش بردن
سەرچەماندنەوە و دانەواندن لە پێش یەکێکی لە جیاتی شێواز نوواندن و ڕێزگرتنی
کڕڕەکردن
چەڵتووک سپی کردن. مەبەس لە پێزانینی کەسێکییە لە چتێکی٬ فیسارەکەس بە فیسارە چت کڕڕە دەکا واتە زۆری حز لێیەتی
کڕکردن
برێتییە لە کوژتنی یەکێکی بەدزیەوە
کڵاشەکردن
هەڵگیرانی قوڕە بە پێڵاوەوە لە کاتێکیدا کە زەوی بووبێ بە قوڕ
کڵافەکردن
بەستنەوەی نۆما بە کڵاف
کڵاوەکردن
کۆتاکردن
بەسکردن٬ کۆتایی پێدان
کۆخاندن
کووخیاندن٬ قڵخاندن
کۆخیاندن
کوخین:کۆخین
کۆداندن
پێکهێنان٬ دنەدان٬ لەسەرخۆبوون
کۆزکردن
چەند ووڵاخێکی یا تاکێکی بە گوریسی درێژ بەستنەوە بۆ لەوەڕێ٬ (ڕەوا.):ڕاتەوراندن
کۆزەکردن
ساوایان لە کۆزێدا کۆ کردنەوە
کۆمەڵکردن
جڤاندن٬ خڕکردنەوە٬ ڕەپساندن٬ کۆکردنەوەی چەند چتێک.
کۆنەکردن
کەڤنەکردن
کۆچکردن
ئۆغر کردن٬ڕۆیشتن٬ بار کردن بە ماڵ و منداڵە بۆ شووێنێکی تر. مەبەس لە مردنیشە
کۆڕاندن
حیلاندنی ئەسپ ٬ پڕماندن
کۆک کردن
قورمیش کردنی کاتژمێر٬ پۆشتەکردن٬ سازکردن
کۆکردن
کۆکردنەوە.سڵەمێنەوە
کۆڵاندن
هەڵکۆڵین٬ هەڵقەندن