تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرمنشاندن
کۆنکردن٬ ووردکردن٬ رێک کوشین٬ جیق دەرهێنان٬ لەناوبردن
کرووزاندن
کوڕووزاندنەوە
کرژکردن
بادان٬ لوولکردنی موو و خوری٬ خێراکردن٬ زوو کردن
کرژەوکردن
لوولدان٬ توندکردن٬ کەرج کردن
کزخاندن
(زا.):هەڵپاچینی درەخت بۆ جووانی و بەخۆداهاتن
کزراندن
(باک.): ڕەوشەنکردن٬ بڵێسەدان٬ ترووسکاندن٬ هەڵپرواندنی خوری
کزکردن
کەمکردنەوەی گڕی چرا و ئاگر٬ خەمگین و پەرۆشدارکردن
کزکۆڵەکردن
(ئەردە.): کزۆڵە کورپکردن
کشاندن
کێشان٬ کێشاندن٬ خشاندن٬ داکشاندن٬ لفکەکە بکشێنە٬ کەش هێنان بە چت
کشکشاندن
کێشان٬ درەنگخستن٬ درەنگی بەسەر داهێنان
کلاکردن
لاخستنی چتێک
کلمساندن
کلک پێوەکردن
بریتییە لە گاڵتە بە کەسێک کردن٬ قامک بە قوونی کەسێکی داکردن
کلکەمارکردن
کوتاندن
کوتکردن
پەیناوکردنی زەوی. لەتکردنی چت٬ داکوتانی سنجووق بەزەویدا لە یاری سنجووقێنێدا
کوداندن
(باک.): ئاژۆتن٬ زوو جێ بە جێ کردنی کار
کورتکردن
کورتەوکردن
کورساندن
(باک.): کرۆستنەوە٬ کورۆستنەوە٬ کرۆتن