تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنێوهاووردن
ڕەهێڵ کردن
لنگەو قووچ خستن
ڕەواندن
تەفروتوونا کردن، بڵاو کردن. سڵمەماندنەوه، ڕەوان کردن، (باک.): پەکاندن، فڕاندن، ڕفاندن
ڕەوانکردن
تێکوشان بۆ زانین و ساخ کردنەوەی وانەو دەور زانینی چت به هۆی زۆر پێدا چوونەوه. ناردن، ڕەوانەکردن. ڕگچوواندن
ڕەوانەکردن
هەناردن، ناردن، وەڕێخستن، بەڕێکردن، بەڕێکردنی میوانێک، تەک کەفتن، لەتەکاڕۆیین
ڕەوتاندن
(باک.): ڕەوراتن، بڕەوتێنه
ڕەوشاندن
(باک.): ڕووناکی دان، بڕەوشێنه
ڕەوکردن
ڕەوین، هەڵاتن و به جێهێشتنی جێگایەک له ترسان یا لەبەر درم و ڕەشەڕشانەوه و ئیتر
ڕەپاندن
(باک.): چووارناڵە پێ کردن، بڕەپێنە: چووارناڵەی بە ووڵاخە کەی بکە. کوتان، لێدان، تەپە هەستاندن لە چتێک بە دەست پێدادانی. خۆ تۆ قورئانت ڕەپاند کەدرۆ نەکەی
ڕەپکردن
ڕەڤاندن
(باک.): فڕاندن، ڕفانن، ڕەواندن، شکاندنی دوژمن
ڕەگ گەردن
ڕەگی مل
ژاندن
ژەنن،ژەندن،ژەنین، (هەورا.): ژنیای ،کەیاندن
ژانکردن
ژاکاندن
سیساندن،چرچاندن،کرچانن،گەچراندن،گەچڵاندن،بەیین، (باک.): چلمساندن، چرچ و سیس کردنی گیاو گوڵ و هەموو چتێکی شۆق و گەش، دهق شکاندن، ژاکانن
ژبەرکردن
(باد.):لەبەرکردن
ژلووقاندن
شێواندنی شووێنێک، پشێوی تێخستن
ژنهاووردن
ژوماردن