تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەخساندن
ئافەرید کردن، داهێنان، پەیدا کردنی چتێک لە لایەنێکەوه،کە هیچ چاوەرێی نەکرابێ، گەیاندن، ناردن
ڕەدوکردن
گەڕاندنەوە، ناردنەوە، وەرنەگرتن
ڕەدکردن
ڕەتکردن:تێپەڕاندن
ڕەزاندن
(باک.): ڕژاندن
ڕەش و ڕووتکردن
ڕووتکردنەوه
ڕەشکەو پێشکه کردن
بڕوانه: ڕەشکه و پێشکه
ڕەفاندن
(باک.): پینەکردن
ڕەقاندن
کوتان(بۆبزمار و چتی تر).بێراز کردن، لێدان، کوتەک کاری، تەقاندن، لەدەرکەدان
ڕەقشاندن
(باک.): ئاوپڕژێنکردن، ئاوڕشاندن
ڕەقفاندن
(باک.): ڕێک و پوختکردن، بەردڕێژکردن و سەنگچن کردن، ڕێک و پێک
ڕەقهەڵگەڕاندن
ڕەمکردن
سڵ کردن، سڵەمینەوه
ڕەمڵکردن
فاڵچێتی کردن. ڕەشکەوپێشکەی چاوکردن
ڕەنج پێگەیاندن
ئەنراندن، ئەرناندن، ئازار دان
ڕەنگاندن
جووانکردنی چتێک بە گەلێ جۆرە ڕەنگ
ڕەنگهەڵبزڕکاندن
ڕەنگ هەڵگەڕان، ڕەنگ هەڵبزڕکیان
ڕەنگهەڵگەڕاندن
ڕەنگڕژاندن