تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاست و چەپکردن
له سەر زگ ڕاکێشانی یەکێک، دەستی ڕاست و لاقی چەپی یا دەستی چەپ و لاقی ڕاستی لێک دەبەستن بۆ ناووک هێنانەوەی یا بۆ نەرهمکردنی پشتی
ڕاستکردن
کوتنی ئاخافتنی ڕاست
ڕاستەوەکردن
ڕاسپاردن
سپارتن، ڕائەسپاردن، ناردنی ووتەیەک بە یەکێکیدا بۆ یەکێکی تر
ڕاسەوکردن
ڕاستکردنەوە، هەستاندن، ڕاستەوکردن
ڕافڕاندن
(باک.): هەڵفڕاندن، ئاوێژتن، ڕاڕفاندن
ڕاماندن
کەسێکی خستنە ئەندیشه و بیر کردنەوه
ڕامداندن
(باک.): ڕامەزاندن، ڕاخستن، پانکردنەوه
ڕامووساندن
(باک.): ماچکردن
ڕامکردن
ڕاهێنانی گیاندار به چتێک ، گرۆکردن، لێنی کردن، ئارام و هێدی کردن، نەرمکردن
ڕامەزاندن
(باک.): ڕامداندن
ڕاناندن
(دەر.)لێخوڕین، ئاژۆتن
ڕاندوواندن
چت نیشانی خەڵکی دان، مێگەل لە بێر دان، نوواندن، (هەورا.): ڕانوواندەی
ڕاهێڵ کردن
ڕاهەژاندن
ڕاوکردن
نێچیرەوانی کردن، نێچیر گرتن لە ناو ئاو یا لە ووشکانیدا
ڕاوێستاندن
ڕاوێشکردن
(ئەردە): دەورەی نێچیرگرتن