تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەرخاندن
خولاندنەوە، سووڕاندن، گەڕاندن، هەرپلاندن، خولپێدان، هێنان و بردنی ووڵاخانە بەغار
چەرخدەزگ هەڵکردن
چەرخەکردن
خولخووارند بە گردی چتێکیدا
چەرمکاندن(باک)
لۆچکردن، قەدکردن، چیندارکردن
چەرپاندن(باک)
لێدان، زللەلێدان
چەسپاندن
جێگیرکردنی چتێک لە شووێنێک، پێوە نووساندن و لکاندنی چتێک بە شووێنێکەوە یا بە چتێکی ترەوە
چەشکەکردن
چەشکردن، فێرکردنی گیاندار بە دەرخووارددانی چەشە. چەشتنی خوواردنەمەنی
چەشەخۆرەکردن
دانە خۆرەو چێرکردن
چەشەکردن
چەقاندن
چەقاندنی دارو درەخت و نەمام و ئاڵاو ئیتر، داچکاندن، داچکیلاندن، چکلاندن، دارناژتن، چاندن. دامەزراندن، کوتانی چتێک بە زەویدا
چەقەقاندن(باک)
تەقەتەقکردن، چەقچەقکردن، کە دووبەرد لێکدرێ تەقەیان لێوەدێ
چەلقاندن
(باک) چەلکاندن، جووڵاندن، بزواندن، دەنگی شەپۆلانە
چەلماندن(باک)
وەقسەخستن
چەلپاندن
(باک) چڵپاندن، بەزمان شلەمەنی خوواردنی سەگییە. سەگەکە ماستەکەی چڵپاندا: واتە لێیخوواردو پیسی کرد
چەلپزاندن(باک)
واتا پووچ دەرچوون و نەتەقینی فیشەکە لە تفەنگ یا دەمانچەدا
چەلکاندن(باک)
چەنگلاندن(باک)