تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێوەژەندن
تێوەژاندن، نەقیزەلێدان بۆ خێرا ڕۆیشتن
پێوەکردن
تێهەڵکێشان، دەزوو بە دەرزییەوە کردن، وە بۆ هەموو چتێک بەکار دەبرێ، کە بە چتێکی ترەوە بکرێت. بۆ هەموو گیان لەبەرێکی بەکار دەبرێ، کە تووشی پەلێک، تەڵیێک یا تەلەزگەیێکی بکرێ. تووش و گرفتار کردن. گۆشت بە شیشەوە یا دەزوو بە دەرزییەوە کردن
پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکی تر
پێچخوواردن
خولخوواردن، خولانەوە، سووڕان، سووڕیان، (دەر) چەرخانەوە، لوولبوون، باخوواردنی چتێکی درێژ لە خۆیەوە
پێچوواندن
پێڕاگەیاندن
وەڵامدان، ئاگادارکردن
پێژاندن(ئەردە)
پێک کردن(خۆ.، دزە)
کردنە هاوبەش لە گەمەو چتی وادا؛ پێکت ناکەم: لەگەڵت ناکەم و ناتکەمە هاواڵ و بەشدار. لێکچوون، پێکچوواندن
پێک گەیاندن
وێکهێنان
پێکاندن
ئەنگاوتن، لە نیشانەدان، خرچاندن، وەبەرکەواندن
پێکردن
کار بەزۆر بە کەسێکی کردن. ئابڕووبردن، ئەتک کردن. سەرزەنش کردن، بەسەر ڕۆیشتن. (سوورهەو) چراو یا ئاوور هەڵکردن بە ئەندازەبوون؛ کەوشەکە پێیکرد
پێکردن
بەزۆر کارو فرمانێک بە کەسێکی تر کردن. ئابڕووبردن، بەسەرداهاتن، سەرزەنشکران
پێکەناندن
پێگەیاندن
پەروەردەکردن، گەورەکردن. بەرهەمهێنان. وەدووخستن. دەرهێنان، ڕوونووس. زوو_: هۆرکرن. گەیاندنی قسەیەک یا چتێک بە یەکێک
پەت پساندن
سەرکێشی، یاخیبوون، بەزاچ، لامۆفەک
پەتپەتی پێکردن
دەردەسەری و چەرمەسەری دانی یەکێک
پەتکردن
پەت لە ئەستۆی ماڵات و سەگ کردن. بەستنەوەو ڕاکێشانی، هێنانە ژێردەست، خستنە ژێر فەرمانەوە
پەرتاندن(باک)
تووک ڕنینەوە، ئاوەڕووتکردن، پەڕکردن. بپەرتێنە: بڕوتێنەوە، لەناوبردن، پارچەپارچە کردن